جیهان

دانیمارك نیقاب له‌ موسوڵمانه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

چه‌ن رۆێك له‌مه‌و به‌ر ، له‌ نێو په‌رله‌مانی دانیمرك به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی هه‌موو پارته‌ سیاسیه‌كانی ئەو ووڵاتە، بریاردرا كه‌ نیقاب و بوركه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یاندا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

دوای وڵاتانی فه‌ره‌نسا و به‌لجیكا و هه‌رێمێكی ئه‌ڵمانیا كه‌ تێبینیان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر نیقاب و بوركه‌ له‌ هه‌ندێك شوێنی ئه‌م وڵاتانه‌ش، به‌ ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه‌یه‌، وولاتی دانیماركیش پێی وایه‌، كه‌ ئه‌مه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی كه‌لو په‌لی ئایینێك نیه‌، به‌ڵكو قه‌ده‌غه‌كردنی پۆشینی ده‌موو چاوه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك ئاندێرس ساموێلسێن (Anders Samuelsen)، له‌ تویته‌ری خۆیدا رایگه‌یاند كه‌ له‌مه‌ودوا له‌ دانیمارك داموچاو پۆشین قه‌ده‌غه‌یه‌.

نیقاب ئەو کەلوپەلە ئاینیە ئیسلامیەیە كه‌ ته‌نانه‌ت چاوی ئافره‌ته‌كا دیاره‌، به‌ڵام بوركه‌ چاوه‌كه‌ش ده‌پۆشێته‌وه‌ و هیچ شثێكی ده‌رناكه‌وێ، بۆیه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌ تایبه‌تی وڵاتی دانیمار ده‌ڵێن كه‌ ئه‌مه‌ باشترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ تیرۆرستان تاوه‌كو كاری ئیرهابی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و خۆشیان بشارنه‌وه‌.

مێتێ فرێدریكسێن (Mette Frederiksen) سه‌رۆكی سۆسیال دیمۆكراتی دانیمار، رایگه‌یاند:

ئێمه‌ ئاماده‌ین بوركه‌ قه‌ده‌غه‌ بكه‌ین و هه‌رچی پێویست بێت بۆی ئاماده‌ بكه‌ین ، به‌ڵام چه‌ن تێبینی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌م بریاره‌.

 

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close