کوردستان

له‌ كه‌ركوك هه‌ر ماڵێك ئاڵای كوردستانی هه‌بێت، ده‌ستگیر ده‌كرێت

دوای داگیر كردنی كه‌ركوك له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌، عه‌ره‌به‌كان و توركمانه‌كه‌نی كه‌ركوك هه‌تونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، بانگه‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌ركوك شاری عێراق و عه‌ره‌بو توركمانه‌.

به‌پێی زانیه‌ری رۆژنامه‌نوسێكی كورد، له‌ دوای داگیر كردنی كه‌ركوك، هه‌ڵمه‌تێكی نوێ له‌و شاره‌ ده‌ستی پێكردوه‌.

ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌ب له‌ كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێن، هه‌ر ماڵێكی کورد پارتی بێت یان ئاڵای کوردستانی هه‌بێت یان له ماڵه‌که‌یدا چه‌كی هه‌بێت، ده‌ستگیری ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌نگۆی ڕه‌می کردنی چه‌ند گه‌نجێکی کورد له نزیک ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی هه‌یه كه‌ دیاره‌ چه‌كیان له‌ ناو ماڵه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

له‌ ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانێی له‌ ماڵه‌كان ده‌گه‌ڕێن، ته‌نانه‌ت له‌ ناو سه‌لاجه‌كه‌ی ماڵه‌كانیش ئه‌گه‌ڕه‌ن، هه‌ر كه‌سێكیش چه‌كی شاردبێته‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌ تووندی مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ ئه‌كرێت یان ڕه‌می ده‌كرێت.

به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ناو پارێزگای كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێن، لیستێكیان پێیه‌ له‌ ناو لاپتۆپه‌كانیاندا و ماڵ به‌ ماڵی ده‌گه‌ڕێن بۆیان.
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ركوك كه‌ له‌ داگیر كردنی كه‌ركوك هه‌ڵهاتوبون بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌كانی خۆیان له‌ كه‌ركوك، دیسان به‌ په‌له‌ هه‌ڵهاتون له‌ ترسی حه‌شدی شه‌عبی…

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close