کوردستان

هه‌ڵهاتنه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی بۆ له‌نده‌ن

دوای ٦٥ ڕۆژ بۆ کاری تایبه‌ت هێنایانه‌وه‌، هه‌ندێک ئیشیان پێکرد، چه‌ند ڕۆژێکه‌ ئاشتی هه‌ورامی کوردستانی جێهێشتووه‌و دیسانه‌وه‌ له‌ له‌نده‌نه‌. 

فشارمانکرد بۆ لێپرسینه‌وه‌ بێته‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام ڕێگری کرا.

چی دیکه‌ سکاڵاو ڕه‌خنه‌ی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئاشتی هه‌ورامی نیه‌، له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ته‌. 
دوێنێ پرسیمان چاره‌نووسی ئه‌و پارانه‌ کوا له‌ فرۆشتنی نه‌وت به‌ پێشوه‌خت به‌ تورکیاو شه‌ش کۆمپانیای جیهانی وه‌رگیراوه؟(ورده‌کاریمان خسته‌ڕوو)، وتیان دواتر وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌.

پرسیمان ١٠ ملیار دۆلاری بانکه‌ ئه‌هلی و بازرگانیه‌کان ڕاکێشراوه‌، چی لێهات، وتیان دواتر وه‌ڵام ده‌دینه‌وه‌. 

وتمان، داهاتی نه‌وت پێش ٢٠١٤ بڕه‌که‌ی ١٠ ملیار دۆلار بووه‌و گوایه‌ به‌شێکی بۆ پرۆژه‌ بووه‌، به‌ڵام پرۆژه‌کان وه‌همین، وتیان: دواتر وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌. 
له‌مه‌ودوا، ململانێی و فشارو خه‌باتی مه‌ده‌نی و دادگا له‌سه‌ر سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌یه‌تی. 
دوێنێش وتم: ده‌بوو ئاشتی هه‌ورامی خۆی بهاتایه‌، وه‌ڵام نه‌بوو. 
عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close