کوردستان

به‌ریتانیا داكۆكى له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ دوا پێشهاته‌كان و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرا، به‌تایبه‌تی گفتوگۆی ئه‌و شاندانه‌ی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرال له‌ به‌غدا و هه‌ولێر. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیا كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گشت پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

باڵیۆزی به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و كه‌شێكی گونجاویش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها بانگهێشتى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه‌ تاكو له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی به‌ریتانیا بكات.

تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه‌ێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close