کوردستانوتار

شەرەف چییە؟!

 

بابەتێکی دکتور “سامان هەڵەبجەیی” ڕۆحی شاد هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە کە پێش زیاتر لە 10ساڵ له گۆڤارێک بەناوی (سایک )نوسی بوو :

جارێک ڕێبوارێک لە تەنشت گوندێکدا تێدەپەری، لە دوورەوە شەڕێکی گەورەی لێ دیار بوو، خۆی نزیک کردەوە بینی دەیان پیاو بە چەقو و بێر و تەور خەریکی شەڕن و هەموویان یەکتریان خەڵتانی خوێن کردووە، ڕێبوارەکە زۆر هەوڵیدا لە یەکێکیان بپرسێت ئەمە چ کارەساتێکە بۆ وا دەکەن!، بەڵام بەهۆی شەڕەوە کەس ئاگای له ڕێبوارەکە نابێت و ناتوانێت وڵام وەرگرێت، لەناکاو لە دوورەوە چاوی ڕێبوارەکە بە ئافرەتێک دەکەوێت، خۆی نزیکی دەکاتەوەو پێی دەڵێت :
خۆشکم ئەوە چ شەڕێکە بۆچی ئەمانە وادەکەن؟
ئافرەتەکە لە وڵامدا دەڵێت : وللە کاکە نازانم دەڵێن! ئەمنیان گاوە!.
جا لە هەمانکاتدا ئاغای ئەم عەشیرەتە هەموو موڵکی خەڵکی کۆنترول کردووە، کەس بۆی نییە یەک بوستی زەوی کشتوکاڵ بکات ئەگەر حسەی ئاغا بۆی نەباتە بەردەرگای کۆچکەکەی!، هەموویان وەکو کوێلە سەربازی وەکو سەگی ئاغان هەرشوێنێک ئاغا بیەوێ بۆ خۆی تاڵان بکات ئەو خەڵکە کش دەکاتێ و بەکۆشتنیان دەدات… هیچ زڕەیەکیش هەست بە بێ شەرەفی و نامەردی و بێ کەرامەتی ناکەن، بەس بۆ ژنێک کە لەوانەیە(دڵنیاش نین) کەسێک چۆیتە لایی، حازرن هەزار پیاو سەر ببڕن گوایە خاوەن شەرەفەکان! شەرەفیان پاک دەکەنەوە!!.

زانایەکی ڕۆژئاوایی دەڵێت : شەرەفی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە 7سەنتیمەتر تێپەڕ ناکات، ئەو 7سەنیتمەش لە نێو لاقی کچدایە، تەنها ئەو پارچەیە نەدۆڕێنن ئەوەی دیکە چیان لێ دەکەی بیکە هەرگیز هەست بە بێ شەرەفی ناکەن.
بەڵام ئێمەی ڕۆژئاوایی شەرەفمان بە ئەندازەی هەموو سنورەکانی وڵاتمانە، یەکێک قرۆمێکی کلینیکسێک فڕە بداتە نێو شەقام بێ شەرەفە.
ئەمرۆ وەکو مێژوو و بەردەوامی دان!
کۆڕی جەلال تاڵەبانی میراتگرەکەی باوکی، بەو ناوچانە دەڵێت ئازادکراو کە لەلایەن حەشد و سوپای دۆژمنی ژیانی خەڵکی کوردستان داگیرکراون و سەدان گەنجی ئەو شارە خەڵتانی خوێن کران و سەدان خانوو خاپور کران، لەبەر کورد بوون چەندین کچ و ژنی کوردیان لاقە کرد، هەرگیزیش نابینی وەکو کۆمەڵگا کەس بێت بەکردار فزەش بکات!!، کەسمان سەری خۆمان نەوی ناکەین گوایە شەرەفمان چووەو لە شەوێکدا زیاتر لە نێوەی وڵات لە لایەن چەند بازرگانێکی بێ ڕەوشت و نامرۆڤ بە خەڵکەوە فرۆشرا!.

بێ شەرەفی دزییە، گەندەڵەکانن، وڵاتفرۆشەکانن، ئەوانەن کە بەدڵسوزی ئەرکی نیشیتمانی خۆیان جێبەجێ ناکەن جا فەرمانبەرێکی سادە تا دەگاتە گەورەترین دەسەڵات، ئەوانەن کەناپاکی لە گەڵ ژینگەی وڵات دەکەن، چاوپۆشی کردنیش لێیان بێ شەرەفیە.

بەڵام کاتێک بێ شەرەفێک نێوەی وڵات دەفرۆشێت ئەوجاش دەیان هەزار کەس وەکو کوێلە چەکیش بۆی هەڵدەگرن، سەدان هەزار کەسیش بەدوو دەکەون، قەت چاوەڕێ مەبن کەسێک یان چەند کەسێک خاوەنی گۆچانی جادوویی بن و بەئاسانی ئەم بێ شەرەفیە لە وڵات هەڵگرن.
پێویستە (شەرەف) پێناسەی ڕاستەقینەی خۆی بدۆزێتەوە لەم وڵاتەدا، ئەگینا هەمیشە دەبێت ئەم کۆمەڵگایە چاوەرێی کارەساتی لە ئەنفاڵ گەورەتر بێت.

کامی کمال

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close