په‌نابه‌ران

پزیشكانی بێ سنور: داوا ده‌كه‌ین له‌ حكومه‌تی یۆنان دورگه‌ی میتیلینی له‌ په‌نابه‌ران چۆڵ بكات

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ئه‌لێكسیس چیپراس (Alexis Tsipras), سه‌ردانی دورگه‌ی میتیلینی كرد به‌ڵام هاوڵاتیانی ئه‌و دورگه‌یه‌ پێشوازیه‌كی گه‌رمیان له‌ سه‌رۆك وه‌زیران نه‌كرد و ژماره‌یه‌كی زۆریان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ حكومڕانی حیزبه‌كه‌ی له‌ سه‌ر ئابوری ولاته‌كه‌ و سیاسه‌تی له‌ سه‌ر كۆچ و كۆچبه‌ران.

 

له‌ هه‌مانكاتدا، رێكخراوی نا حكومی ”پزیشكانی بێ سنور” (Doctors Without Borders)، راگه‌یاندراوێكیان بڵاو كردوه‌ كه‌ تێیدا باسی كه‌مپه‌كانی ناو میتیلینی و لێسڤۆس ده‌كه‌ن كه‌ له‌ دۆخێكی زۆر ناله‌به‌ردایه‌ و به‌ تایبه‌تی كه‌مپی مۆریا كه‌ بۆ 2.500 په‌نابه‌ر دروست كراوه‌ به‌ڵام زیاتر له‌ 7.000 په‌نابه‌ری تێیدا ده‌ژین و هه‌روه‌ها باس له‌ بڵاو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی جۆرا و جۆر ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئێستادا له‌ نێوان په‌نابه‌ران بڵاو بۆته‌وه‌ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و هه‌موو په‌نابه‌ره‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌.

پزیشكانی بێ سنور له‌ میانه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان بۆ لێسڤۆس و میتیلینی، داوا ده‌كه‌ن كه‌ گشت په‌نابه‌ران له‌و دورگه‌یه‌ دور بخرێنه‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنانیان بكه‌ن، چونكه‌ كه‌مپه‌كانی میتیلینی به‌ گشتی نا ته‌ندروستن و ناتوانرێت په‌نابه‌ر تێیدا بژیت و بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی جۆرا و جۆر، ژیانی په‌نابه‌رانی زۆر ئه‌سته‌م كردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان راگه‌یاندراوی پزیشكانی بێ سنور، ده‌ڵێن كه‌ حه‌فتانه‌ نزیكه‌ی 500 په‌نابه‌ر له‌ توركیاوه‌ ده‌گه‌نه‌ ئه‌و دورگه‌یه‌ و بڵاو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌بێته‌ هۆكارێكی مه‌ترسی بۆ ژیانی په‌نابه‌ران و هاوڵاتیانی دورگه‌كه‌ به‌ گشتی، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ زوترین كات حكومه‌تی یۆنان چاره‌سه‌رێكی په‌نابه‌ران بكات له‌م دورگه‌یه‌.

دكتۆرێكی پزیشكانی بێ سنور له‌ لێدوانێكدا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كانی یۆنان گوتی كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ داوامان كردووه‌ له‌ حكومه‌تی یۆنان بێته‌ هانامان به‌ڵام تا ئێستا هیچ كارێك یاخوت هیچ بریارێك نه‌دراوه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران روو ده‌كه‌نه‌ ئێره‌ (میتیلینی) ژماره‌یه‌كی زۆریان نه‌خۆشییان له‌ گه‌ڵه‌، هه‌ندێكیان هه‌وڵی خۆ كوشتنیان داوه‌، حاڵه‌ته‌كان زۆر مه‌ترسین به‌ڵام حكومه‌تی یۆنان تا ئێستا وه‌ڵامی ئێمه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی زانیاری تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوز، رۆژی هه‌ینی 27ی 4ی 2018, پرۆژه‌یاسایه‌ك تاوتوێ كراوه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی یۆنان، نێوان وه‌زیری په‌نابه‌ران و وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ئه‌منی و چه‌ند رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی و بریار وایه‌ به‌م زووانه یاسای په‌نابه‌ران بگۆڕدرێت و په‌نابه‌رانی ناو كه‌مپه‌كانی میتیلینی ی لێسڤۆس ره‌وانه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی یۆنان بكرێن.

 

 

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌رێوبه‌ری میدیای پشتی-نیوز له‌ ئه‌سینا

 

 

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close