وتار

گەندەڵترین دامەزراوە لە عێراق پەرلەمانە

کاتێک ئەو کاندیدانەی شەرەفی پەرلەمانتارییان پێدەبەخشرێت و هەر پەرلەمانتارێک دەبێتە نوێنەری سەد هەزار دەنگدەر و دەچێتە پەرلەمانی عێراق لە بەغدا ماوەی چوارساڵی کارکردنی تێکڕای پەرلەمانتارەکان بە کورد و سوننە و شیعە و هتد.. بەو شێوەیەی خوارەوە ئەرکەکانیان ڕادەپەڕێنن کە لە خوارەوە بە وردی زانیاریەکان دەخەمە ڕوو…

1- تێکڕای ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمان 328 کورسی هەڵە نەبم زیاد کراوە بۆ 329 کورسی؛ کورسی کۆتای بۆ فیلیە خێرنەدیوەکان دیاری کراوە. جگە لە سەرەتای ڕێوڕەسمی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان نەبێت هەموو فراکسۆنەکان ئامادە دەبن بۆ بەشدار بوونیان لە مەراسیمی سوێند خواردن لە کۆی دانیشتنەکانی چوار ساڵی پەرلەمانتارییان هەمیشە ڕێژەی ئامادەبوان ژمارەیان لە 158 بۆ 200 پەرلەمانتار زیاتر تێنەپەڕیوە؛ ئەڵاهومە لە هەندێک دانیشتنی گرنگ نەبێت وەکو پەسەەندکردنی بودجەی ساڵانە یان پەسەنکردنی پڕۆژە یاسایەک بە زۆرینەی سیاسیی لە بەرژەوەندی شیعە هیچکات ڕێژەی ئامادەبوانی تەواو لە دانیشتنەکان بەشدار نەبونە. لە ژێر پاساوی بێبنەمای جۆراوجۆر وەکو بندیوار تەنها بۆ وەرگرتنی دزی و فزییەکانیان سەردانی پەرلەمان دەکەن هەندێکیان تەنانەت سکرتێرە چەلاو خۆرەکانیان کارەکانیان بۆ ڕای دەکەن.

2- پەرلەمانتارەکان دەبێت بەپێی کارنامەی کار و پێڕەوی ناو خۆی دەسەڵاتی یاسادانان حەفتەیەک دەوام بکەن لە بەغدا و حەفتەیەکیش لە پارێزگاکەی خۆی بگەڕێت بە نێو خەڵک تا گوێ لە سکاڵا و داخوازیەکانی خەڵکی بگرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆی ئەو گللەی و گازندانە بباتەوە بۆ بەغدا لە پەرلەمان شەڕی بۆبکات کە ئەمەش لە عێراق لە خەون و خەیاڵ بەتاڵ تەرە و جەنابی نا مۆبارەکی پەلەمانتار قەد و قەد شتی وای نەکردووە و ناشیکات. نەک هەر ئەو ئەرکانە جێبەجێ ناکات بەڵکو ئەو نیمچە پەرلەمانتارانەی کە دەوام دەکەن لەو حەفتەیەش کە بۆیان دانراوە نیوەی ڕۆژەکانی نایەتە دەوام ئەو ڕۆژانەشی کە دێنە دەوام تەنها بۆ ئسبات حزورێک ئەچنە ژوورەوە واژۆ ئەکەن و دوای ناوە ناوە دێنە دەرەوە لە کافتەریاکەی پەرلەمان خەریکی بەلاش خواردن و باسکردنی گەشتەکانیان دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات لەکوێ و چۆن و لەگەڵ کێ ڕایان بواردووە.

3- پەرلەمانتار لە عێراق جگە لەو موچە ئسمییە بۆیان دابینکراوە کە دەگاتە نزیکەی ۱۰ ملیۆن دینار پارەی نزیکەی ۱٦ بۆ ۳۲ پاسەوان وەردەگرن بڵام تەنها دوو بۆ چوار پاسەوانیان هەیە لە بەغدا و شارەکانی خۆیان بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن دیناریش سەرف دەکرێت بۆ هەر پاسەوانێک ئەوی دیکەشی هەمووی حەپەلوش دەکرێت لای پەرلەمانتار تەنانەت هەندێک جار زانیاریمان پێگەیشتووە هەندێک پەرلەمانتاری کورد پارەی تەواو و پێویستیان نەداوە بەو یەک دوو پاسەوانەی کە هەیانە لە کوردستان. هاوکات بۆ هەر پەرلەمانتارێک بڕی سە ملیۆن دیناری عێراقی بۆ کرێ شوقە سەرف دەکرێت لەگەڵ دەرەماڵەی تایبەت وەکو تەئمین صەحی بۆ هەرپەرلەمانتارێک کە دەچێتە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر . جگە لەوەش هەموو ئەندامێکی پەرلەمان کە بەسەر لیژنەکان دابەشکراون بەنموونە ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی لەگەڵ وەزارەتەکان و بەرپرسان ڕێکدەکەوێت ڕێککەوتنی ژێربەژێری ملیۆن دۆلاری بۆ پەردەپۆشکردنی مەلەفەکانی گەندەڵی و ئەو هەموو دزی و بێ ئخلاقیە کە لەسەر حیسابی خەڵکی ڕەشوڕوتی عێراق دەچێتە گیرفانی کۆمەڵێک مافیاوە واتا هەرپەرلەمانتارێک کە ئەندامی یەکێک لە لیژنە پەرلەمانیەکانە پشکدارە لەو صەفەقاتانەی کە دەیکات. واتا ئەوەی کە ئاماژەمان پێدا پەرلەمانتار چەند و چۆن موچە و دەرەماڵە و پارەی پاسەوان و شوقەیان بۆ سەرف دەکرێت ئەوە تەنها موقەبیلاتەکەیانە. سەیر ئەوەیە لیژنەی دەستپاکی و سەرۆکەکەی لە هەموویان دزترن کەچی ئەبنەوە بەشەریکی دز.

4- پڕۆژە یاسا چۆن پەسەند دەکرێت ! بەپێی دەستور و دەسەڵاتی یاسادانان دەبێت بە بەشداری و ڕاوبۆچونی ئازادانەی هەموو فراکسیۆنەکان بێت و نابێت مافی هیچ پێکهاتەیەک پێشێل بکرێت کە ئەم باڵانسەش هیچکات نەپارێزراوە بگرە هەمیشە بڕیار و پڕۆژە یاساکان تەنها لە بەرژەوەندی شیعە و ئێران بووە کورد تەماشاکەرو سوننەش پەرتەوازەو خیانەتکار کەمینەکانی دیکەش وەکو مەسیحی هەرکامە و لایەنگری لە لایەنێک بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆیان.

5- با کەمێکیش باسی فراکسیۆنە کوردیەکان بکەین هەموویان نا بەڵام زۆربەیان لە خولی سێیەمی پەرلەمان کارو کەسبیان تەنها خیانەت و چەواشەکاری و هیچی دیکەیان نەکردووە چەند نموونەیەک.. ڕێنیشاندەری هەموو ئەو پیلانانەی کە بەغدا و دەسەڵاتی شیعە دژی کورد سەپاندیان لایەن و پەرلەمانتاری کورد بوون؛ هەر پەرلەمانتارێک ئەڵێت وانییە من هەر دەپەنجەکەم ئەکەم بە چاویا. ژمارەیەک پەرلەمانتاری موزایدە چی کورد ڕۆژانە دژی بەرژەوەندییەکانی دۆزی کورد لێدوانیان بۆ میدیا عێراقیەکان دەدا و لە تیڤیەکانەوە دەردەکەوتن لە ژوورەوەی هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمانیش وەکو کەڕو بێ زمان دانیشتووە و تەنها تەماشا دەکات.

چەند وەزیرێکی کوردیش لە بەغدا جگە لەبەرژەوەندی خۆیان قەد بەلایەوە گرنگ نەبووە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە خەمی مۆچەخۆرانی کوردستان نەبووە تەنها لە خەمی ئەوە بووە سکرتێرەیەکی جوانترو کچە کارمەندێکی شازتر تەعین بکات پێشیی نەماوە تەنها یارییان لەگەڵ دەکات! تەنها ئەوە بووە خەمی بەشێک لە وەزیرە کوردەکان لایەزالیش بەردەوامە.

6- کاتێک کۆشکی سەلام-م دەبینی لە بەغدا لە دوای نەمانی مام جەلال شکۆ و هەیبەتی کورد لە بەغدا ئەوەندە ورد و خاشکرابوو بەجۆرێک کوردێکی خاوەن ئیخلاق کە ئەو دۆخە دەبینێت گریانی دێت بۆ شکاندنی هەیبەتی کورد لەبەغدا.هیچ پڕۆژە یاسایەک بەبێ موداخەلەی ئێران بەدەرەجە یەک ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لە پەرلەمان؛ باڵادەستی میلیشیا چەکدارەکانی دروستکراوی ولایەتی فەقی بەجۆرێک هەژمونیان لە دام و دەزگا دامەزراوەکانی عێراق سەپاندووە لە زۆربەی بنکەو بارەگا حزبی و حکومیەکان تەنانەت کوچەو کۆڵان و شەقامەکانی بەغدا وێنەی عەلی خامنیەی هەڵواسراوە ئەگەر بێت و هاوکێشە سیاسیەکە لە عێراق گۆڕانکاری

 

رۆژنامه‌نووس: به‌همه‌ن حه‌سه‌ن

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close