جیهان

ئه‌ڵمانیا 2.000 په‌نابه‌ر بۆ یۆنان ده‌نێرێته‌وه‌

چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك تیمی پشتی-نیوز، باسی ئه‌وه‌مان كرد كه‌ له‌ مانگی 8دا، دیپۆرت كردنی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ یۆنا ده‌ست پێ ده‌كات. له‌ 30 حوزه‌یرانی 2018دا به‌ ڕاپۆرت گشت په‌نابه‌رانمان ئاگادار كرد كه‌ یۆنان و ئه‌ڵمانیا رێكه‌وتون له‌ سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ په‌نجه‌مۆری یۆنانیان هه‌بووه‌ و له‌ ئه‌ڵمانیا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ . لینكی راپۆرته‌كه‌: https://bit.ly/2OL1fB3
  

تا رۆژی سێشه‌مه‌ 21-08–2018 بڕیار وایه‌ رێكه‌وتنی نێوان یۆنان و ئه‌ڵمانیا واژوو بكرێت له‌ سه‌ر دیپۆرت كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌

راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئانگێلا مێركل، له‌ میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ درێزدێن پایته‌ختی هه‌رێمی ساكسۆنیا سه‌ر به‌ ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند: به‌ ، شێوه‌یه‌كی خێرایی، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ره‌فزیان وه‌ر گرتووه‌، دیپۆرتی یۆنان ده‌كرێنه‌وه‌، چونكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بۆ هه‌رێمه‌كان و ته‌واوی ئه‌ڵمانیا گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌. به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ تایبه‌ت ده‌ستی تیمی پشتی-نیوز كه‌وتون: تا رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتن نێوان ئه‌ڵمانیا و یۆنان ئه‌نجام ئه‌درێت كه‌ هاوشێوه‌ی هه‌مان رێكه‌وتنی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا ده‌بێت كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر واژوو كرا، بۆ دیپۆرت كردنی په‌نابه‌ران. له‌ هه‌مان كاتدا، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شی وت كه‌ هه‌رێمه‌كان پێویستیان به‌ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ئه‌ڵمانیا هه‌یه‌، تاوه‌كو گشت ئه‌و ئه‌وراقانه‌ی مه‌به‌ست كۆ بكرێنه‌وه‌ بۆ دیپۆرت كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ به‌  شێوه‌یه‌كی خێرایی جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها، دووپاتیشی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و لێشاوه‌ی كه‌ له‌ ساڵی 2015 روویدا و ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران روویان كرده‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دووباره‌ نابێته‌وه‌. به‌ پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌ڵمانیا و یۆنان، كه‌ بریار وایه‌ له‌ چه‌ند رۆژێكی داهاتوودا واژوو بكرێت، ئه‌ڵمانیا 2.000 په‌نابه‌ر ده‌نێرێته‌وه‌ بۆ یۆنان، به‌ تایبه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتی یۆنان داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ و پاشان روویان كردۆته‌ ئه‌ڵمانیا و ئێستاش له‌وێ ره‌فزیان وه‌ر گرتووه‌. له‌ هه‌مان كاتدا، ئه‌ڵمانیا، ژماره‌یه‌كی په‌نابه‌ری زێداتر له‌وه‌ی كه‌ دیپۆرت ده‌كاته‌وه‌، له‌ یۆنان وه‌ر ده‌گرێت به‌ تایبه‌تی پێكهێنانی خێزانه‌كان. له‌ ڕاپۆرتی پشتی-نیوزدا له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، باسمان كردووه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیا، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ یۆنانن و ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌یان له‌ ئه‌ڵمانیان، ئه‌وانه‌ له‌ یۆنان وه‌ر ده‌گرێت به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی خێزانه‌كان. Pishtiwan Jaf به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close