سپۆرتکوردستان

دەست درێژی سکسی لە لایەن راھێنەرانەوە بۆ سەر وەرزشوان

یاریزانانی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بژێو و ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌ و بێ ئاست و بێناز و بێ پاره‌ ده‌كرێن، جیا له‌وه‌ش ده‌ستدرێژی سێكسیشیان ده‌كرێته‌ سه‌ر…
من له‌ مێژه‌ دركم به‌وه‌ كردووه‌ یاریزانه‌ لاوه‌كانی كوردستان له‌ ته‌مه‌نی به‌هاری و گه‌نجی خۆیان هه‌ڕه‌شه‌ی سێكسیان له‌سه‌ره و فریوده‌درێن‌، بۆیه‌ له‌ چوارچێوه‌ی راپۆرتێكی مه‌یدانی بڕیاریمدا لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دوادچوون له‌م ره‌فتاره‌ قیزه‌ون و مه‌ترسییه‌ بكه‌م… سه‌رجه‌م ئه‌م زانیارییانه‌ی‌ له‌م راپۆرته‌ خراوه‌ته‌ ڕوو له‌ سه‌رچاوه‌ی نزیك و كه‌سانی باوه‌ڕپێكراو به‌ده‌ستم گه‌یشتووه‌.

منی فریوده‌دا، زۆر گرینگی به‌ من ده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاستم سه‌ره‌تا زۆر كه‌س به‌هۆی مه‌ترسی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ویستیان من له‌ ورووژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌ سارد بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام جیاواز له‌ هه‌موو كه‌سێك، من كاری راگه‌یاندن به‌ عیباده‌تی خودا ده‌زانم، بۆیه‌ هه‌میشه‌ به‌بێ بیركردنه‌وه‌ له‌ ژیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆم، راشكاوانه‌ راستییه‌كانم پیشانی ڕای گشتی داوه‌، به‌س به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی نه‌بوونی دادگایه‌كی باش له‌ كوردستان، دۆخه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پاشگه‌ردانی و گه‌نده‌ڵییه‌ ماوه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌مووی خراپتریش بابه‌تی (منداڵبازی)ـیش تا دێت له‌ نێو یاریگه‌ وه‌رزشییه‌كان په‌ره‌ده‌سه‌نێت.
نامه‌وێت له‌ بابه‌ته‌كه‌ دوورتان بخه‌مه‌وه‌، له‌ نێو نزیكه‌ی 100 به‌ڵگه‌ كه‌ به‌ده‌ستم گه‌یشتووه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ش به‌شێكیانم دواندووه‌، به‌ خێرایی سه‌رنجتان بۆ به‌شێكی كه‌م له‌ چیرۆكی ده‌ستدرێژی سێكسی سه‌ر یاریزانه‌ لاوه‌كانی كوردستان راده‌كێشم..

ـ به‌رپرسێكی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێك رێككه‌وتبوو، ئه‌گه‌ر كارئاسانی بۆ سێكسكردن له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و یاریزانانه‌ بكات كه‌ خۆی ده‌ستنیشانی كردوون، ئه‌وا بۆ بردنه‌وه‌ی خولێكی وه‌رزشی یارمه‌تیان ده‌دات، دواجار ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ سه‌ریگرت و، یانه‌كه‌ بووه‌ پاڵه‌وان و به‌رپرسه‌كه‌ش ئیشی خۆی كرد بوو.
ـ راهێنه‌رێك به‌بیانووی فێركردنی شۆفێری، یاریزانێكی لاوی خۆی فریوده‌دات و ده‌یباته‌ ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ ره‌فتاره‌ قیزه‌ونه‌كه‌ی خۆی بكات، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و، تووشی رووداوێكی هاتووچۆی ترسناك ده‌بنه‌وه‌ و به‌ موعجیزه‌ رزگاریان ده‌بێت.
ـ به‌رپرسێكی وه‌رزشی كوردستان چه‌ندان ره‌فتاری نه‌شیاوی به‌هۆی منداڵبازییه‌وه‌ لێ ئاشكرا ده‌بێت و له‌ پۆستی حكوومی دوور ده‌خرێته‌وه‌.
ـ سه‌رۆكی یانه‌یه‌ك ئه‌ركی راهێنانی تیپی لاوانی یانه‌كه‌ی ده‌داته‌ راهێنه‌رێك به‌ مه‌رجی كارئاسانیكردن و نزیكردنه‌وه‌ی یاریزانه‌ لاوه‌كان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی سێكسكردن له‌گه‌ڵیان.

ـ سه‌رپه‌رشتیاری وه‌رزشی یانه‌یه‌ك، له‌ پێناوده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر یاریزانێكی لاو، فشار بۆ سه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌ی دروست ده‌كات و ناچاری ده‌كات كه‌ ئه‌م یاریزانه‌ لاوه‌ی ده‌ستنیشانی كردووه‌ له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی بۆ كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببات و له‌ كورترین ماوه‌ پاسپۆرتی بۆ دروست ده‌كه‌ن، له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌م یاریزانه‌ نه‌ ئاستی نه‌ ته‌مه‌نی هی ئه‌وه‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م یاری بكات، دواتر راهێنه‌ره‌كه‌ ویژدانی ده‌جوڵێت و به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه‌ ئه‌م یاریزانه‌ لاوه‌ له‌ نیازی گڵاوی ئه‌م به‌رپرسه‌ وه‌رزشییه‌ رزگار ده‌كات.
ـ ره‌نگه‌ پێتان سه‌یر بێت، راهێنه‌رێك كه‌ زۆرجار شرۆڤه‌ی یارییه‌كانیش له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاند ده‌كات له‌ په‌خشێكی راسته‌وخۆ به‌ ئاماژه‌كردن سه‌رسامی خۆی بۆ كوڕه‌ كامیرامانه‌كه‌ ده‌رده‌بڕێت و به‌ ناراسته‌وخۆی داوای سێكسی لێ ده‌كات.

ـ راهێنه‌رێك له‌ پێناو ئه‌وه‌ی سه‌رنجی یاریزانێكی لاوی خۆی رابكێشێت گه‌شتێكی خیزانی بۆ كه‌س و كار و خانه‌واده‌ی یاریزانه‌كه‌ رێكده‌خات، دواتر له رێگادا تووشی رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێت و هه‌موو پلانه‌كانی لێ تێك ده‌چێت.
ـ به‌رپرسێكی كوردستان، كه‌سێكی راسپاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌غدا و ناوچه‌كانی خوار و ناوه‌راستی عێراق به‌ پاره‌یه‌كی باش گه‌نج و كوڕ و منداڵی بۆ بێنن.
ـ بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتی ده‌ره‌وه‌، راهێنه‌رێك وه‌رگرتنی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی تیپی لاوان به‌ مه‌رجێك وه‌رده‌گرێت كه‌ نابێت یه‌كێك له ‌به‌رپرسه‌ وه‌رزشییه‌كان یاوه‌ری ئه‌و گه‌شته‌ی بكات، له‌ ترسی ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی بۆ سه‌ر یاریزانه‌كان.
ـ له‌ یه‌كێك له‌ ده‌زگا وه‌رزشییه‌كانی كوردستان، به‌رپرسێكی وه‌رزشی په‌لاماری كارمه‌ندێكی چایه‌چی ده‌زگایه‌كه‌ی ده‌دات، گه‌نجه‌ چایه‌چییه‌كه‌ به‌ره‌و ژوورێك ڕاده‌كات و هانا بۆ یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌كانی دیكه‌ی ده‌زگایه‌كه‌ ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری لێ بكات.

ـ رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی ئافره‌ت له‌ یه‌كه‌مین دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی وه‌رزشی به‌ راسته‌وخۆ داوای په‌یوه‌ندی سۆزداری و سێكسی لێ ده‌كرێت.
ـ یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌كان پێشتر له‌ هه‌شتایه‌كان كاتێك یاریزان بووه‌ به‌ یه‌ك جووت لاپچین یاریزانێكی لاوی فریوداوه‌ و ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌ر، دواتر ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ گه‌نجه‌ی ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌ سه‌ر خزمی یه‌كێك له‌ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ریان كردووه‌ و وه‌رزشیان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، دوای زیاتر له‌ 30 ساڵ ئه‌م بكه‌ره‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه‌ و پۆستێكی وه‌رزشی پێبه‌خشراوه‌.
ـ یاریزانێك كه‌ پێشتر یاری بۆ یانه‌یه‌كی كوردستان كردووه‌ ده‌ڵێت: هه‌ر یاریزانێك قاچ و ڕانی خۆی تراشی با و ساف و لووس كردبا زیاتر سه‌رنجی راهێنه‌ری راده‌كێشا و ده‌رفه‌تی باشتری یاریكردنی پێده‌درا.
ـ یاریزانێكی دیكه‌ بۆی گێرامه‌وه‌، كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر به‌ڕوونی بۆته‌ دیارده‌یه‌كی ترسناك، ده‌ڵێت: راهێنه‌ره‌كه‌م به‌رده‌وام هه‌وڵی

Assad Ismael

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close