جیهان

مێرکڵ: حۆشحاڵم لە سەر ڕێکەوتنی گەڕانەوەی پەنابەران بۆ یۆنان

 

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئانگێلا مێرکل، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە رێکەوتنی یۆنان و ئەڵمانیا لە سەر گەڕانەوەی پەبابەران زۆر گرنگە و ئەوەش یەکێک بوو لە گفت و گۆکانی نێوان ھەردوو وڵات لە کۆنگرەی لوتکەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەوروپا، لە مانگی 6دا.

ئەو پەنابەرانەی کە لە ناو سیستەمی Eurodac (سیستەمی تۆمار کردنی پەنابەران) ناویان تۆمار کراوە و یەکەم وڵاتی ئەوروپایان یۆنان بووە و پاشان روویان کردۆتە ئەڵمانیا، ئەو پەنابەرانە ، ئەڵمانیا بۆ یۆنان دەنێرێتەوە…

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، Pishtiwan Jaf, بەڕێوبەری پشتی-نیوز، لە گەڵ جێگری وەزیری پەنابەران، ئیۆانیس بەڵافاس، ئاشکرای کرد، کە ھەر پەنابەرێک  لە 01-07-2017 لە وڵاتی یۆنان داوای مافی پەنابەرێتی کردبێت و ناویان لە سیستەمی Eurodac تۆمار کرابێت، ئەوانە دەگەڕێنەوە بۆ یۆنان.

ھەروەھا جێگری وەزیری پەنابەران ئەوەشی بە بەڕێوبەری پشتی-نیوز گوت:

“حکومەتی یۆنان بۆی ھەیە ژمارەیەک پەنابەر وەر نەگرێتەوە، ئەگەر ئەوراقی تەوایان پێنەبێت و لە سەر ڕێنمایەکانی رێکەوتنەکە نەبن.

ھەروەھا، ئەڵمانیا بەڵێنی داوە، تا کۆتای ئەمساڵ نزیکەی 2.500 پەنابەر وەر بگرێت لە یۆنان بە مەبەستی پێکھێنانی خێزانەکان.

 

Pishtiwan Jaf

بەرێوبەری Pishti-News

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close