په‌نابه‌ران

یۆنان: 56 کۆچبەری نایاسایی لە ناو یەختێکدا دەستیان بە سەر دا گیرا

تایبەت بە مەڵپەڕی فەرمی Pishti-News

دوای بە دواداچوونی وردی تیمی پشتی-نیوز، ئەمڕۆ کاتژمێر 09:30 بەیانی یەختێک بە 56 نەفەرەوە کە 53 کەسیان کوردی عێراقی بوون و 3 نەفەری دیکەیان ئێرانی بوون.

بەڕێوبەری مینای گیتیۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ پشتیوان جاف ئاشکرای کرد، کە لە نێو پەنابەرەکاندا 15 نەفەری خوار تەمەن 18 ساڵ ھەن و 5 نەفەریشیان ئافرەتن.

ئەو یەختە چەند رۆژێک لەمەو بەر لە تورکیاوە بەڕێ کەوتوبوو بەرەو وڵاتی ئیتاڵیا بەڵام بۆ ھۆی ئەوەی کەش و ھەوای ئاوی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا جێگیر نیە، بۆ پشویەک نزیک گوندی گیتیۆ لە باشوری یۆنان لەنگەری گرتبوو تاوەکو کەش و ھەوا جێگیر بێت بۆیان.

بەڕێوبەری مینای گیتیۆ ئەوەشی بۆ پشتی-نیوز ئاشکرا کرد کە یەختەکە ھیچ کێشەیەکی مەکینەی نەبوو بەڵکو کەش و ھەوا جێگیر نەبوو بۆیان بۆیە لەو ناوچەیە لەنگەری گرتبوو.

پۆلێسی سەر ئاوی یۆنانی یەختەکەی لە GPS دۆزی بوو کە بە نا یاسایی لەو شوێنەدا بوو، بۆیە دوای پشکنین، گشت کۆچبەرەکان (56) و 3 قوپتانی ئۆکرانیان دەستگیر کرد.

ئێستا، گشت کۆچبەرەکان لە باڵەخانەیەکی حکومیدان لە گیتیۆ (Gythio) و 3 قوپتانەکەش لە مەرکەزی پۆلیسی ئەو شارەن.

گشت کۆچبەرەکان ئەوراقی فەرمی یۆنانیەن پێ نیە و بە پێی یاسای یۆنان، باریار وایە سبەینێ رەوانەی دادگا بکرێن و پاشان دەدرێن بە پۆلیس و تا ماوەیەک لە زیندانی دەبن.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بەڕێوبەری Pishti-News

 

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close