په‌نابه‌ران

زیاتر له‌ 19 ڕێكخراوی ناحكومی, كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان به‌ ته‌ندروست نازانن

19 رێكخراوی ناحكومی، كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان به‌ ته‌ندروست نازانن بۆ مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و داوا له‌ حكومه‌تی یۆنان ده‌كه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی خێرایی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران كه‌ كه‌مپه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌.

 

رێكخراوه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌ سه‌ر بارو دۆخی كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان و ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌مپانه‌ خراپترین شوێنه‌ بۆ ژیان و مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران پێویسته‌ وه‌زاره‌ت و به‌رپرسان چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ بكه‌ن و په‌نابه‌ران ره‌وانه‌و شاره‌كانی باكوری یۆنان بكه‌ن.

له‌ راگه‌یندراوێكی فه‌رمیدا ده‌ڵێن: زیاتر له‌ 17.000 په‌نابه‌ر له‌ چێند كه‌مپێكدا ده‌ژین كه‌ دروست كراون بۆ 6.000 په‌نابه‌ر و بارودۆخی ژیانیان رۆژانه‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌ و شوێنی مانه‌وه‌یان هیچ ته‌ندروست نیه‌ و ئێگه‌ری هه‌وه‌ ڤایروس و نه‌خۆشی نێوان په‌نابه‌ران بڵاو بێته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و رێكخراوانه‌، ئێستا كه‌مپی مۆریا له‌ دۆخێكی زۆر نا ته‌ندروست دایه‌ و به‌ تایبه‌تی توالێته‌كان زۆر پیس بوون و ئاوی پیسی گه‌یشتۆته‌ ناو خێمه‌ی په‌نابه‌ره‌كان و جێگه‌ی خه‌وتنی منداڵان و وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانیش تا ئێستا هیچ كارێكی فه‌رمی نه‌گرتۆته‌ ئاستۆی خۆی، له‌ كاتێكدا بودجه‌ی پاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌ ئاماده‌ كراوه‌، دراوه‌ته‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی جێ به‌ جێ نه‌كراوه‌ بۆ پاك كرنه‌وه‌ی كه‌مپی مۆریا.

له‌ هه‌مان راگه‌یندراودا باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ كه‌مپی سامۆس، شه‌ش قات زیاتر له‌ توانای خۆی په‌نابه‌ریوه‌ر گرتووه‌ و ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی سێكسی و توند و تیژی نێوان په‌نابه‌ران زیادی كردووه‌ و زۆربه‌ی په‌نابه‌رانیش هه‌ست به‌ ئه‌منی ناكه‌ن.

هۆكاری ئه‌م دۆخه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كارمه‌ندی پێویست له‌و كه‌مپانه‌ كار ناكه‌ن و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش ژماره‌یه‌ك پزیشكان به‌ هۆی نا ئارامی و نا ته‌ندروستی ئه‌و كه‌مپانه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا كه‌ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان له‌ مانگی 7دا له‌ لێدوانێكدا بۆ Pishti-News رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌ نیازن ژماره‌ی كارمه‌ندان و پزیشكان بۆ ئه‌و كه‌مپانه‌ زیاد بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كارێكی وا ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

هه‌رهه‌وا رێكخراوه‌كان ده‌ڵێن كه‌ كاری ئه‌وانیش زۆر ئه‌سته‌م بووه‌ و ناتوانن به‌ پێی پێویست هاوكاری گشت په‌نابه‌ران بكه‌ن و هیچ بیانویه‌ك نیه‌ بۆ حكومه‌تی یۆنان كه‌ هه‌زاران په‌نابه‌ر له‌ دۆخێكی نا ئارام و نا ته‌ندروست ده‌ژین.

19 رێكخراوه‌كان جه‌ختیان له‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی یۆنان كارێكی خێرایی ئه‌نجام بده‌ن بۆ هێور كردن و پاك كردنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كان چونكه‌ ئه‌وه‌ مافێكی سه‌ره‌تایی په‌نابه‌رانه‌ و پێویسته‌ ئه‌وانیش وه‌ك مرۆڤ بژین به‌ پێی یاسای مافی مرۆڤی جیهان.

هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان درا، جێ به‌ جێی بكات، وه‌ك زیاد كردنی كارمه‌ندان و پزیشكان له‌ دورگه‌كان و ره‌وانه‌ كردنی نزیكه‌ی 10.000 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌كانه‌وه‌ بۆ شاره‌كانی باكوری یۆنان.

به‌ پێویستی ده‌زانین كه‌ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا هاوكاریه‌كانیان زیاتر بكه‌ن و دۆخی په‌نابه‌ران به‌ گشت وڵاتانی ئه‌ندام دابه‌ش بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانی په‌نابه‌ران.

راگه‌یندراوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م رێكخراوانه‌ واژوو كرا:

ActionAid,  ASB,  Doctors of the World, CEA[R], Danish Refugee Council,  Crwi Diotima , Greek refugee Forum, Greek Union for Human Wrights, Greek Helsinki Monitor , HIAS,  International Rescue Committee, Caritas Hellas, JRS, Legal Centre Lesbos, Oxfam, PRAKSIS, SolidarityNow, Terre des hommes.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری PishtiNews

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close