کوردستان

ده‌یان خێزانی كورد له‌ داقوق و خانه‌قین كۆچیان كردووه‌

 

له‌ ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو ده‌یان خێزانی كوردی گونده‌كانی داقوق و خانه‌قین كۆچیان به‌ره‌وو ناوچه‌كانی هه‌رێم كردووه‌ تا ئێستا نه‌ ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك نه‌ ئیداره‌ی پارێزگای دیاله‌ به‌ ڕه‌سمی هیچیان ڕانه‌گه‌یاندووه‌ به‌ڵكو بێ ده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌ گونده‌ كورده‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو ئیداره‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ هاوڵاتیانی كوردی توڕه‌ كردووه‌

له‌ ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو ده‌یان خێزانی كوردی گونده‌كانی داقوق خانه‌قین كۆچیان به‌ره‌و ناوچه‌كانی هه‌رێم كردووه‌ تا ئێستا نه‌ ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك نه‌ ئیداره‌ی پارێزگای دیاله‌ به‌ ڕه‌سمی هیچیان ڕانه‌گه‌یاندووه‌ به‌ڵكوو بێ ده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌ گونده‌ كورده‌كان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو ئیداره‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ هاوڵاتیانی كوردی توڕه‌ كردووه‌

گونده‌ كورده‌كانی قه‌زای داقوق كه‌ زۆربه‌ی خێزانه‌كانی كۆچیان له‌ ناوچه‌كانی تاڵه‌بانی كاكه‌یی داوده‌ن نزیكه‌ی 6 گوند سه‌ر به‌  كاكه‌ییه‌كان له‌ ترسی بونی داعش و نه‌بونی هیچ هێزێكی عێراقی چۆڵیان كردووه‌ به‌ ناوه‌كانی  زه‌نقر ،عه‌لی سه‌را ،كۆبانی ،شالیار ،سه‌ید وڵه‌ ته‌په‌ دووسه‌ر به‌شێك له‌ خێزانه‌كانی گونده‌ كورده‌كانی سه‌ر به‌ عه‌شره‌تی تاڵه‌بانی گونده‌كانیان چۆڵ كردوه‌ به‌ ناوه‌كانی عه‌نانه‌ ،عه‌بدالله‌ غانم ،ئه‌نگیچه‌ ،كلیسه‌ گونده‌كانی سه‌ر به‌ عه‌شره‌تی داوده‌ بریتین له‌م گونده‌كانی ئاوی فه‌ریق ،مه‌نسور ،حه‌وته‌غاز ،ئاوی عه‌لی جگه‌ له‌وه‌ش دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ی سه‌ر به‌وناوچانه‌ كه‌ به‌ ناچاری ماونه‌ته‌وه‌ له‌ جێگای خۆیان وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ سه‌ریان به‌رده‌وامه‌ پیاوان گه‌نجان ئیشك له‌ ده‌وروبه‌ری گونده‌كان چه‌ندین گه‌نج له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ڕفێنراون دواجار به‌ بڕێك پاره‌ ئازاد ده‌كرێن

گونده‌ كورد نشینه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌

كه‌ سه‌رجه‌میان كوردن زۆربه‌ی خێزانه‌ گوند نشینه‌كانی گونده‌كانی حسێن مه‌مه‌ ،عالیاوه‌ی بچوك ،عالیاوه‌ی گه‌وره‌ ،مارادن چه‌ندین گوندی دیكه‌ له‌ ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش چۆڵیان كردوه‌ تا ئێستا هیچ هێزێكی عێراقی بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كانیان بڵاوه‌ی پێنه‌كراوه‌

 

شڤان كه‌ركوكی

 

 

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close