په‌نابه‌رانجیهان

خاوه‌ن رێكخراوی ERCI له‌ میتیلینی به‌ تۆمه‌تی قاچاخچێتی ده‌ستگیر كرا

خاوه‌ن و به‌رپرسی رێكخراوی ERCI له‌ دورگه‌ی میتیلینی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ل پارێزه‌ری خۆی رووی كرده‌ دادگای ئه‌و دورگه‌یه‌ و پاشان بریاری ده‌ستگیر كردنی ده‌رچوو.

چه‌ند مانگێك له‌مه‌و به‌ر هه‌مان رێكخراو تۆمه‌ت بار كرابوو، كه‌ گوایه‌ هاوكاری و ئاسانكاری كۆچبه‌ران  ده‌كه‌ن له‌ توركیاوه‌ به‌ یه‌خت و چووپ بگه‌نه‌ دورگه‌ی میتیلینی به‌ڵام دواجار تۆمه‌ته‌كه‌یان له‌ لایه‌ن دادگای یۆنانوه‌ هه‌ڵگیرا.

ئه‌مرۆ دووباره‌ دادگای یۆنان داوای ده‌ستگیر كردنی خاوه‌نی ئه‌و رێكخراوه‌ی كرد، چونكه‌ به‌ڵگه‌ی زیاتریان ده‌ستكه‌وتوه‌ كه‌ ئاسانكاریان كردووه‌ بۆ كۆچبه‌ران له‌ توركیاوه‌ به‌ نایاسایی بگه‌نه‌ میتیلینی. جگه‌ له‌ خاوه‌نی رێكخراوه‌كه‌، 30 ئه‌ندامی دیكه‌یشیان ده‌ستگیر كران. له‌ نێو ئه‌ندامه‌كاندا، چه‌ند كه‌سێكی بیانیش هه‌ن.

به‌ پێی پۆلیسی میتیلی، ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌ كه‌ په‌نابه‌ران به‌ پاڵه‌وان ده‌یان ناسێنن، له‌ لایه‌ن حكومه‌تی یۆنانه‌وه‌ وه‌ك گروپێكی قاچاخچێتی مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵ ده‌كات، چونكه‌ به‌ڵگه‌ ته‌واویان لایه‌ كه‌ ئه‌م رێكخراوه‌، ئاسانكاریان كردووه‌ بۆ كۆچبه‌ران ، له‌ ده‌ریاكانی توركیاوه‌ بگه‌نه‌ دورگه‌ی میتیلینی.

بریار وایه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، دادگای میتیلینی له‌ سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریان له‌ سه‌ر بكات.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close