په‌نابه‌رانگشتی

په‌نابه‌رێك له‌ یۆنان ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته‌ سه‌ر كچێكی هه‌رزه‌كاری یۆنانی

كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له‌ دورگه‌ی كۆس، سكاڵای تۆمار كرد له‌ سه‌ر په‌نابه‌رێكی ئێرانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ و به‌ پۆلیسی ئه‌و دورگه‌یه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ په‌نابه‌ره‌ ئێرانیه‌كه‌ ماوه‌ی 6 رۆژ ده‌بێت ده‌ست درێژی سێكسی له‌ گه‌ڵ ئه‌نجام داوه‌.

كچه‌ ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ رۆژی پێنچشه‌مه‌ی رابردوو (13/09/18)، بۆ یه‌كه‌م جار په‌نابه‌ره‌ ئێرانیه‌كه‌ی بینی و پاشان ئه‌وی برده‌ ناو دارستانێكی دورگه‌ی كۆس و ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ گه‌ڵ ئه‌نجامدا.

به‌ پێی میدیاكانی كۆس، ئه‌م ده‌ستدرێژیه‌، بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ به‌رده‌وام بوو و په‌نابه‌ره‌ ئێرانیه‌كه‌یش 5 جار له‌ شوێنی جۆرا و جۆر سێكسی له‌ گه‌ل كچه‌ یۆنانیه‌ ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌كه‌ ئه‌نجام داوه‌.

كچه‌ یۆنانیه‌كه‌ به‌ پۆلیسی كۆسی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی له‌ لایه‌ن تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناسیبوو و ماوه‌یه‌كیش په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان هه‌بوو. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، به‌ هۆی ترسه‌وه‌، كچه‌ یۆنانیه‌كه‌ نه‌یده‌توانی سكاڵا تۆمار بكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ند جارێك ده‌ست درێژی سێكسی په‌نابه‌ره‌ ئێرانیه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو.

پۆلیسی دورگه‌ی كۆس، رایگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌تا هاورێیه‌كی كچه‌ ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌كه‌ سكاڵایی تۆمار كرد و پاشان خۆی گشت چیرۆه‌كه‌كه‌ی بۆ پۆلیس گێڕایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌ كه‌ 16 و 17 و 18 مانگی سێپته‌مبه‌ر دا، كچه‌كه‌ و په‌نابه‌ره‌ ئێرانیه‌كه‌ یه‌كیان له‌ ماڵێكی چۆڵدا كه‌ هیچ كه‌سێكی تێدا نه‌ژیاوه‌ یه‌كیان بینیوه‌ و سێكسیان كردووه‌.

ئێستا په‌نابه‌ره‌ ئێرانیه‌كه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ و له‌ زیندانیدایه‌ و پزیشكانیش پشكنینی DNA بۆ كچه‌ ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وێت ئایه‌ ده‌ست درێژی سێكسی بووه‌ یاخوت به‌ ره‌زامه‌ندی كچه‌كه‌ی خۆی سێكسیان ئه‌نجام داوه‌.

پۆلیسی دورگه‌ی كۆس گومانی له‌ كچه‌ یۆنانیه‌كه‌ هه‌یه‌ و پێیوایه‌ كه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی كچه‌ 15 ساڵه‌كه‌ سێكسیان ئه‌نجام داوه‌.

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Xalil)

په‌یامنێری Pishti-News له‌ ئه‌سینا

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close