په‌نابه‌ران

له‌ نێوان 5 ساڵدا 2 ملیۆن كۆچبه‌ر روویان كردۆته‌ ئه‌وروپا

 

به‌ پێی ئاماری فه‌رمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ساڵی 2015دا نزیكه‌ی 1 ملیۆن كۆچبه‌ر به‌ تایبه‌تی كۆچبه‌ری سوری، روویان كردۆته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا. له‌ ساڵی 2016دا، ئه‌و رێژه‌یه‌ كه‌م كرایه‌وه‌ بۆ 390.000 و له‌ ساڵی 2017دا رێژه‌كه‌ كه‌متر كرایه‌وه‌ بۆ 186.000. له‌ مانگی 1ی 2018 كه‌متر له‌ 100.000 كۆچبه‌ر روویان كرده‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و له‌و ژماره‌یه‌شدا، 78.000 به‌ یه‌خت و به‌له‌م گه‌یشتوونه‌ته‌ ناو خاكی ئه‌وروپا له‌ توركیا و لیبیاوه‌.

به‌ گشتی له‌ نێوان  5 ساڵدا، 2 ملیۆن كۆچبه‌ر گه‌یشتوونه‌ته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و زیاتر له‌ 13.000 كۆچبه‌ریش له‌ رێگای كۆچ كردنیان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.به‌ پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی Liberationی فه‌ڕه‌نسی، ئێستا خه‌ریته‌ی كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا گۆڕاوه‌. ساڵی 2015, له‌ %85ی كۆچبه‌ران له‌ توركیاوه‌ روویان كردۆته‌ یۆنان و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا به‌ڵام پاشان ئه‌و رێگایه‌ گۆڕا و له‌ ساڵی 2017دا رێژه‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ران له‌ لیبیاوه‌ روو ده‌كه‌نه‌ ئیتاڵیا و به‌ڵام ئه‌و رێگایه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی، كه‌ زۆربه‌ی یه‌خته‌كان غه‌رق ده‌بوون و پۆلیسی مه‌غریبیش ته‌قه‌ی ده‌كرد له‌ یه‌ختی كۆچبه‌ران و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ ده‌كوژرا، ئه‌و ڕێگایه‌یش ڕێژه‌كه‌ی كه‌متر كرایه‌وه‌.

له‌ مانگی 1ی 2017دا تا ئه‌مڕۆ 31.000 كۆچبه‌ری ئه‌فریقی له‌ ئه‌وروپاوه‌ دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی خۆیان كراونه‌ته‌وه‌ به‌ هاوكاری رێكخرایۆ IOM. ساڵی 2018، رێژه‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ری مه‌غریبی روویان كرده‌ ئیسپانیا و حكومه‌تی مه‌غریبیش رایگه‌یاند كه‌ رێگریان كردووه‌ له‌ 54.000 كۆچبه‌ر به‌ نایاسایی روو بكه‌نه‌ ئیسپانیا و 74 باندی قاچاخچی ده‌ستگیر كراون.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close