په‌نابه‌ران

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان: 10.000 په‌نابه‌ر ره‌وانه‌ی شوقه‌ و خانو ده‌كرێن

 

له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا بریار وایه‌ نزیكه‌ی 10.000 په‌نابه‌ری دورگه‌كان ره‌وانه‌ی ماڵ و شوقه‌ بكرێن

تا ئێستا نزیكه‌ی 26.000 په‌نابه‌ر له‌ ناو شوق و ماڵدا جێگیر بوون له‌ كاتێكدا كۆی گشتی په‌نابه‌ران له‌ یۆنان 66.000 په‌نابه‌رن. وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه‌ پرۆگرامێكی نوێ هه‌یه‌ به‌ هاوكاری IOM, بۆ دابینكردنی ماڵ و شوقه‌ بۆ په‌نابه‌ران كه‌ تا مانگی 11 رێژه‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر ره‌وانه‌ی شوێنی تایبه‌ت و شوقه‌ له‌ شاره‌كانی یۆنان ده‌كرێن.

هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، دیمیتریس ڤیچاس رایه‌گیاند: ئه‌م پرۆگرامه‌ نوێیه‌ هاوكاریمان ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ كه‌ ئێستا له‌ كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانن به‌ تایبه‌تی له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس. ئێمه‌ چاوه‌ڕێی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی IOM ده‌كه‌ین بۆ واژوو كردنی ئێم پرۆگرامه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2019 ده‌سپێده‌كات و بریاریش وایه‌ له‌ 6 مانگی داهاتوودا 6.000 په‌نابه‌ر ره‌وانه‌ی شوقه‌ و شوێنی تایبه‌ت بكرێن. هه‌روه‌ها پلانمان وایه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا، شوقه‌ بۆ 5.000 په‌نابه‌ر دابین بكره‌ین و بۆ 5.000 په‌نابه‌ری دیكه‌یش كه‌ مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌ ، ئه‌وانیش ره‌وانه‌ی شوق و خانو بكرێن.

وه‌ك حكومه‌تی یۆنان و وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانیش، بیرۆكه‌یه‌كمان هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند كه‌مپێك دروست بكه‌ین به‌ ناوی Transition Camp, كه‌ په‌نابه‌ران بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌و كه‌مپانه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و پاشان ره‌وانه‌ی شاره‌وانی كیپسه‌لۆخۆری (Kipselochori) ده‌كرێن سه‌ر به‌ شاری لاریسا (larissa) له‌ باكوری ئه‌سینا.

سه‌باره‌ت به‌ دیپۆرت كردنی په‌نابه‌ران له‌ لێدوانێكدا به‌ڕێز ڤیچاس ئه‌ویشی وت: تا ئێستا 248 كه‌سمان دیپۆرتی توركیا كردۆته‌وه‌ و 800 كه‌سی دیكه‌ له‌ سه‌ر خواستی خۆیان، خۆیان دیپۆرت كردۆته‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ناتوانین ته‌داخولی پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی بكه‌ین ناتوانین به‌ خواستی خۆان كه‌س دیپۆرت بكه‌ینه‌وه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

 

 

 

كیپسێلۆخۆری
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close