کوردستانوتار

خاڵە لاوازەکانی پارتی و شکستەکانی

 

لە 14ی سێپتەمبەر نوسیم د.بەرهەم ساڵح دەبێتە سەرۆک کۆمارو عادل عەبدولمەهدی دەبێتە سەرۆک وەزیران. پارتی هەڵەیەکی ستراتیژی کرد لەسەر پێدراوی هەڵە مامەڵەی کردو هەیبەتی پارتێکی هەمیشە سەرکەوتووی لەدەستدا، هەڵەی

یەکەم : گرنگیەکی زیاتری بەخشیە پۆستەکە و و ایکرد ئەو تێڕوانینەی نێگەتیڤەی لەسەر بەرهەم ساڵح هەبوو بەهۆی گەڕانەوەی بۆ نێو یەکێتی، لەتامی شکستی پارتیدا کاڵ ببێتەوەو وێنایەکی جیاواز بۆ پۆستەکە دروست بێت.

دووەم: د.فواد حسێن یەکێکە لەژیرترین ئەو سیاسیانەی کەتائێستا ناسیبێتم، بەڵام د. فواد کەسایەتیەکی بڕیاردەر نەبووە ، عەرەبەکان وەک فەرمانبەرێکی نوسینگەی بارزانی لێی دەڕوانن، ئەوەش خاڵێکی لاوازی بوو، دڵنیام ئەگەر نێچیرڤان بارزانی تەنانەت فازڵ میرانی کاندید بوایە هاوکێشەکە جیاواز دەبوو.

سێیەم: پارتی دەیتوانی لەدیداری بارزانی _ بەرهەم ساڵحدا پۆستەکە بدات بەیەکێتی ئەو کات ، لەلایەک پۆستەکانی دیکەی بەغدای دەبرد، لەلایەکی دیکەوە سەرۆککۆماری قەرزارباری پارتی دەبوو. ئێستا پارتی چی دەکات و دەبو و چی بکردایە: یەکەم:پارتی لەبەغدا ناکشێتەوە، چونکە دەزانێت ئەوە چارەسەرنیە. هاوکات نایەوێ بەغدا لەرێگەی یەکێتیەوە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات،

بۆیە لەناوخۆدا تۆڵە لەیەکێتی دەکاتەوەو ئەوەش لەدەمی پێکهێنانی حکومەتدا دەردەکەوێت ، کەبەدووری نازانم موجازەفەیەک بکات لەپێکهێنانی حکومەتدا هاوبەشێکی نێ دابنێت لەبری یەکێتی (گۆڕان گونجاوترینە)و لەگەڵ گۆڕاندا حکومەت پێکبهێنێت یاخود گۆڕان بەشداری پێبکاتەوەو دوو جێگریش بۆ سەرۆک وەزیران دابنێت کە یەکێکیان بداتە گۆڕان بۆ کەم بایەخکردنی پۆستەکە. لەبەرامبەردا پارتی دەبێت بەشێوەیەکی نۆرماڵ مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات و پێکهاتەی نوێی عێراق بەتایبەتی دۆستایەتی و میانڕەوی (عادل عەبدولمەهدی) بقۆزێتەوە بۆ کۆتایی هێنان بەکێشە کەڵەکە بوەکانی بەغدا_ هەولێر و پرۆژە یاساکانی نەوت و پێشمەرگە لەم خولەدا چارەسەر بکات.

 

عەدنان سەیدحسێن

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close