په‌نابه‌ران

دانیمار درگای خۆی له‌ په‌نابه‌ران داده‌خات

رۆژی 05/10/2018 حكومه‌تی دانیمار ڕایگه‌یاند كه‌ بۆ بۆ ساڵی 2018 هیچ په‌نابه‌رێكی دیكه‌ له‌ پرۆگرامی دابه‌شكردنی په‌نابه‌رانی UN وه‌ر ناگرێت.

وه‌زیری په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته‌، ئینگێر ستۆگبێرگ، (Inger Støjberg) له‌ روونكرده‌وه‌یه‌كدا باسی هۆكاری ئه‌م بریاره‌ی حكومه‌تی دانیماركیدا:

وه‌ك حكومه‌تی دانیمار پێمان باش بوو هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ین كه‌ په‌نابه‌ران تێكه‌ڵ ببن زیاتر له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای دانیماركیدا، كه‌ له‌ چه‌ند ساڵێكی رابردوودا و به‌ تایبه‌تی ئه‌مساڵیش رێژه‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران روویان كرده‌ دانیمار. پێمان باش بوو گرنگی زیاتر به‌وه‌ بده‌ین ئه‌مساڵ.

گه‌رچی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ په‌نابه‌ره‌كان توانیویانه‌ كار بكه‌ن و خۆیان تێكه‌ڵی كه‌لتور و هاوڵاتیان بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌ن كه‌ ناتوانن رۆژانه‌ی خۆیان ببه‌ن به‌ڕێوه‌وه‌ له‌ دانیمار.

دانیمارك له‌ ساڵی 1989وه‌وه‌ ساڵانه‌ 500 په‌نابه‌ری له‌ UN وه‌ر ده‌گرت به‌ هۆی په‌وڕه‌وی دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران به‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

دوای ساڵی 2015 كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ په‌نابه‌ران روویان كرده‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، 20.000 په‌نابه‌ر له‌ وڵاتی دانیمار داوای مافی په‌نابه‌رییان وه‌ر گرت و له‌ هه‌مان ساڵیشدا دووباره‌ حكومه‌تی دانیمار رایگه‌یاند كه‌ چیتر په‌نابه‌ر وه‌ر ناگرێت.

به‌ پێی داتای وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی دانیمار، ساڵی 2017 زیاتر له‌ 3.500 په‌نابه‌ر داوای مافی په‌نابه‌ریان كرد له‌و وڵاته‌، رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌راورد به‌ وولاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا. له‌ 10 مانگی ئه‌مساڵدا 2.600 په‌نابه‌ر داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه‌

له‌ ساڵی 2017دا حكومه‌تی دانیمار یاسایه‌كی نوێ ده‌ركرد كه‌ بۆ وه‌ر گرتنی په‌نابه‌ران له‌ UNه‌وه‌، ته‌نیا وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی ئه‌و ولاته‌ بریاری له‌ سه‌ر ده‌دات و هیچ كه‌سێكی دیكه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close