په‌نابه‌ران

مه‌كه‌دۆنیا: ته‌قه‌ له‌ په‌نابه‌ران كرا

شه‌وی 10/10/18 ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له‌ سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان و مه‌كه‌دۆنیا بوون و به‌ نیاز بوون سنور ببه‌زێنن و به‌ره‌و وڵاتی مه‌كه‌دۆنیا بچن.

له‌ ئاكامدا، چه‌ند چه‌كدارێكی  مه‌كه‌دۆنی بۆ ترساندنی كۆچبه‌ره‌كان، ته‌قه‌یان به‌ ئاسمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ره‌كان له‌ ناو خاكی یۆناندنا بمێنن و سنور نه‌به‌زێنن.

به‌ پێی ئاژانسی مه‌كه‌دۆنی ”MIA” چه‌كداره‌كان مه‌كه‌دۆنی بوون و بۆ پاراستنی سنوری ئه‌و وڵاته‌ به‌ ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازی ده‌سوڕانه‌وه‌. ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ریان بینی كه‌ مه‌به‌ستیان بوو سنور ببه‌زێنن و خۆیان بگه‌یه‌نه‌ خاكی مه‌كه‌دۆنیا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌كداره‌ مه‌كه‌دۆنیه‌كان ته‌قه‌یان ئاراسته‌ی ئاسمان كرد بۆ ترساندنی كۆچبه‌ره‌كان.

یه‌كێك له‌ كۆچبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كرا و ئه‌وانی دیكه‌یش هه‌ڵهاتن له‌ ده‌ستی چه‌كداره‌ مه‌كه‌دۆنیه‌كان و خۆیان گه‌یانده‌ خاكی مه‌كه‌دۆنیا.

به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌، كۆچبه‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راده‌ستی هێزی پۆلیسی یۆنان ده‌كرێت.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ گوندی Gengelija Moin روویدا، كه‌ گوندێكه‌ له‌ سه‌ر سنوره‌كانی مه‌كه‌دۆنیا.

شایه‌تحاڵێك به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه‌ چه‌كداره‌ مه‌كه‌دۆنیه‌كان ته‌قیه‌كی زۆریان له‌ كۆچبه‌ره‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕابوه‌ستن ، به‌ڵام كه‌س به‌ گوێیان نه‌كرد. ته‌نیا 1 كۆچبه‌ر ڕاوه‌ستا و پاشان ده‌ستگیر كرا، ئه‌وانی دیكه‌، ڕایان كرد و خۆیان گه‌یانده‌ ناو خاكی مه‌كه‌دۆنیا

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close