په‌نابه‌رانکوردستان

هاوڵاتیانی 14 ده‌وڵه‌ت چی دیكه‌ مافی په‌نابه‌ری له‌ ئه‌وروپا وه‌ر ناگرن…

 

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا لیستێكی 14  ده‌وڵه‌تی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه‌ له‌ ئه‌ورووپا مافی په‌نابه‌ری وه‌ر نگرن به‌ هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كانیان، به‌ وڵاتێكی ئارام هه‌ژمار ده‌كرێت. هاوڵاتی ئه‌و وڵاتانه‌ش ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌ورووپا ره‌فز وه‌ر بگرن، ئه‌وا دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی دكرێته‌وه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی Pishti-News, ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی هه‌ردوو حیزبی ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌ ئێستادا پێكه‌وه‌ حكومڕانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن، (CDU و CSU), ڕایه‌نگه‌واندووه‌، هاوڵاتی هه‌ر وڵاتێك كه‌متر له‌ %5 مافی په‌نابه‌ری وه‌ر بگرن، ئه‌وا وڵاته‌كانیان به‌ وڵاتێكی ئارام هه‌ژمار ده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێكیان ره‌فزیش وه‌ر بگرێت پێویسته‌ دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی بكرێته‌وه‌.

ئه‌و وڵاتانه‌ش كه‌ به‌ پێی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا به‌ وڵاتی ئارام هه‌ژمار ده‌كرێن:

ته‌نزه‌نیا (ئه‌فریقا)، ئۆكرانیا ، پاكستان ، به‌نین (باشوری ئه‌فریقا)، گوینێا-بیساو (ڕۆژ ئاوای ئه‌فریقا)، حكومه‌تی ناوڕاستی ئه‌فریقا (ئه‌فریقا) ، چاد (ئه‌فریقا)،

كۆلۆمبیا (لاتینی ئه‌مریكا)، كوبا، بیێتنام ، هیندستان، بێلاروسیا ، كینیا (ئه‌فریقا)، مۆڵداڤیا

 

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ یاساكانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا پاباند بن، ده‌توانێت وڵاتێك به‌ ئارام هه‌ژمار بكات، ئه‌گه‌ر بێتو كۆچبه‌ره‌كانی كه‌ دیپۆرت ده‌كاته‌وه‌ توشی ئه‌شكه‌نجه‌ و تووندو تیژی نابن، یاخوت به‌ شێوه‌یه‌كی نا یاسایی حكومه‌ته‌كانیان مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵ ناكه‌ن، یاخوت هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن ناكرێن.

له‌ ئێستادا جه‌ختێكی زۆر له‌ ئانگه‌لا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت بۆ دیپۆرت كردنی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ وڵاته‌كانیان به‌  ئارام هه‌ژمار ده‌كرێن.

وڵاتی تونس و مه‌غریب و جۆرجیاش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ وڵاتی ئارام هه‌ژمار ده‌كرێن. بۆیه‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئه‌و وڵاتانه‌، ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌فز له‌ ئه‌ڵمانیا یاخوت وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا وه‌ر بگرن، دیپۆرتی وڵاته‌كی خۆی ده‌كرێته‌وه‌.

 

Pishtiwan Jaf

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close