سپۆرتکوردستان

كه‌ی ئاوڕێك له‌ گه‌نجه‌ به‌تواناكانی خۆمان ده‌ده‌ینه‌وه‌..؟

 

یاریزانانی كوردستان گه‌شتنه‌ وڵاتی یۆنان بۆ به‌ژداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتی كیك بۆكسێنگ كه‌ له‌ 27ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چه‌ت به‌ به‌ژداری 40 ده‌وڵه‌تی جیهان..

یاریزانانی وڵاته‌كانی تر هه‌مویان ئاماده‌ن ئه‌وان به‌ پاڵپشتی وڵاته‌كه‌یان هانده‌ریشیان بۆ هێناون به‌ڵام یاریزانانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نانه‌ت بلیتی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ش پێی هاتون به‌ پاره‌ی خۆیان بوه‌و حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی بۆ سه‌رف نه‌كردون و هیچ پاڵپشتیه‌كی نه‌كردون له‌ كاتێكدا ئه‌وان ته‌نها به‌ ئاڵای كوردستان به‌ژدار ده‌بن له‌ نێوان ئاڵای 40 ده‌وڵه‌تا ئاڵای كوردستانیش به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ ..

لێره‌دا پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆچی بۆ هێنانی گۆرانی بێژی بیانی و هه‌ڵبژاردنی چه‌ن شاجوانێك له‌ ساڵێكداو سه‌فه‌رێكی خۆیان چه‌نه‌ها ملیۆن دۆلار سه‌رف ئه‌كه‌ن به‌ڵام بۆ پاڵپشتی له‌ گه‌نجی به‌هره‌داری خۆمان و كه‌سه‌ به‌ تواناكانمان هیچ شتێك ناكرێت ..؟

ئێمه‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌نێك له‌م یاریزانانه‌ كرد ته‌نانه‌ت یاریزانی وای تیابوو شتی خۆی فرۆشت بوو بۆ به‌ژداری كردن له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ و له‌سه‌ر ئه‌رك و مه‌سره‌فی خۆیان شوێنی مانه‌وه‌یان دابین كردووه‌ له‌ یۆنان له‌ كاتێكدا ئه‌وان به‌ ناوی هه‌رێمی كوردستان به‌ژدارن به‌ڵام نه‌ك هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان بۆ سه‌رف نه‌كراوه‌ هیچ پاڵپشتیه‌كیش نه‌كراون ..

له‌ كاتێكدا ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵ و سۆشیال میدیایه‌ هه‌یه له‌ كوردستان كه‌ به‌ پاره‌ی حیزب به‌ڕێوه‌ ده‌چن كه‌ هه‌مویان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هیچ كام له‌وانه‌ ئاماده‌ نابوون له‌گه‌ڵیانه‌ به‌ژدار بن و پاڵپشتیان بكه‌ن،

به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌ن راقیسه‌یه‌كی بیانی بهاتنایه‌ته‌ كوردستان بێگومان هه‌موو مه‌سره‌فێكیان له‌سه‌ر حوكمه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌ ئه‌بوو ئه‌شكرا به‌ مانشێتی گه‌وره‌ی هه‌موو سۆشیال میدیاكان، به‌س هیچیان ئاماده‌ نه‌بون بۆ پاڵپشتی ئه‌م گه‌نجانه‌ لێره‌ بن له‌ كاتێكدا زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌ كوردیه‌كان له‌ ئه‌وروپا نوسینگه‌و كارمه‌ندیان هه‌یه‌ ،

ئه‌مان زیاتر له‌ 17 یاریزانن كه‌ به‌ژداری بتوڵه‌ی WKU ی جیهانی ده‌كه‌ن له‌ وڵاتی یۆنان به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای 40 وڵات له‌ نێویشیاندا ئاڵای كوردستان كه‌ وه‌ك و وڵاته‌ گه‌وره‌كان ئاڵای كوردستان به‌ ده‌ستی گه‌نجه‌ به‌تواناكانی كوردستان به‌رز ده‌كرێته‌وه‌، من هیوادارم ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بێنن به‌ڵام كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان هیچ كه‌سێك خۆی نه‌كات به‌ ساحێبیان و خۆیانیان لێ بكه‌ن به‌ پاڵه‌وان..

 

نوسینی: هه‌ڵۆ خه‌لیل

ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان

 

 

 

 

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close