په‌نابه‌رانکوردستان

گه‌نجێكی كورد له‌ كۆمه‌نیزیا گیانی له‌ ده‌ستدا

به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕۆژی 2 شه‌مه‌ له‌ نێوان كاتژمێر 4 بۆ 6 كۆجبه‌رێكی كورد كه‌ به‌نیاز بو بچێته‌ مینای كۆمه‌نیزیا به‌ هۆی روداوێكی هاتوچۆوه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا ،

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی نیوز كه‌وتون له‌ ڕێگا بووه‌ به‌ پیاده‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ كۆمه‌نیزیا له‌ یه‌نه‌نه‌وه‌ كه‌ 2 كیلۆمه‌تری مابو بۆ ناو كۆمه‌نیزیا له‌ ئۆتۆبانی كۆمه‌نیزیا دانیشتبوون ئیسراحه‌ت بكهان به‌ڵام ئۆتۆمبێلێك لێی داو گیانی له‌ ده‌ست دا شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش ده‌ستگیر كرا و ته‌رمی كۆچبه‌ره‌ كورده‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شێوازی مردنه‌كه‌ی و ناساندنه‌وه‌ی و یانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ به‌ كه‌سوكاری ،

بڕیاڕ وایه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ بزیشكیه‌كان ته‌رمی كۆچبه‌ره‌ كورده‌كه‌ ڕه‌وانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه‌

كۆچبه‌ره‌ كورده‌كه‌ به‌ ناوی (د.ف) ته‌مه‌نی 22 ساڵ خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندی خانه‌ و ویستویه‌تی له‌ ڕێگه‌ی كۆمه‌نیزیاوه‌ له‌ یۆنان ڕوبكاته‌ وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا و  خه‌ونه‌كانی به‌دی بێنێت به‌ڵام به‌ر له‌ گه‌یشتن  خه‌ونه‌كای گیانی له‌ ده‌ست داو ئه‌م گه‌نجه‌ش بووه‌ قوربانی وه‌ك و چه‌نه‌ها گه‌نجی تری كورد له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وروپادا

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Xalil)

په‌یامنێری پشتی نیوز له‌ ئه‌سینا

 

 

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close