په‌نابه‌رانجیهان

به‌ هۆی ده‌ست درێژی سێكسیه‌وه‌ ئه‌ڤغانیه‌ك له‌ ساڵۆنیك ده‌ستگیركرا

كۆچبه‌رێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له‌ ناوچه‌ی فۆلفی سه‌ربه‌ شاری ساڵۆنیك نزیك ئه‌و كه‌مپه‌ی تێیدا ده‌ژیا ده‌ستدرێژی سێكسی و توندوتیژی به‌رامبه‌ر كچێكی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ئه‌نجام داوه‌و له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌ستگیركرا ، به‌ بڕیاری دادگای یۆنانیش وێنه‌و ناوی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ له‌ میدیاكان ئاشكرا كرا ،

محه‌مه‌د خۆراسانی حوسه‌ین له‌ دایك بوی ساڵی 1989 له‌ ڕۆژی  31ی ئۆكتۆبه‌ردا توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر كچێكی یۆنانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ئه‌نجام دا له‌ ئاكامدا پاش سكاڵای كچه‌ یۆنانیه‌كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی شاری ساڵۆنیك ده‌ستگیركرا،

كچه‌ یۆنانیه‌كه‌ به‌ پۆلیسی ڕاگه‌یاند كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دا به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵدا بكات به‌ڵم دواجار كچه‌كه‌ توانی له‌ ده‌ستی هه‌ڵبێت و پۆلیس له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاگادار بكاته‌وه‌ ،

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ میدیا ڕاگه‌یاندنه‌كانی یۆنان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ كۆچبه‌ران زۆرترین تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بونه‌ته‌ جێگه‌ی ترس لای هاوڵاتیه‌ یۆنانیه‌كان

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close