خورهه لاتی ناوه راست

چارەنوسی تەرمەکەی جەمال خاشقچی لەلایەن تورکیا ئاشکرا کرا

ڕۆژنامەی سەباحی تورکی کەنزیکە لەحکومەتی تورکیا، بڵاوی کردەوە کە بکوژانی خاشقچی تەرمەکەیان پارچەپارچەکردووەوپاشان لەنێو (ئەسیددا) لەناویان بردوەو کردویانە بەنێو زێرابدا.
 
پێشوتر بەرپرسانی تورکیا ڕایان گەیاندبو کەوا باشترین ولۆژیکیترین لێکۆڵینەوە بۆ دیاری کردنی تەرمەکەی قاشخچی گەڕانە بەدوای مادەی ئەسیددا.
 
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو سامپڵانەی لێکۆڵەرە تورکەکان لە نزیک ئاوەڕۆی کونسوڵخانەی سعودیە وەریان گرتووە ئاسەواری مادەی ئەسیدیان پێوە دەرکەوتووە، کەوا بەمەش دەردەکەوێت جەمال خاشقچی لەنێو مادەی ئەسیددا لەناو براوە و کراوە بە نێو زێرابدا.
 
ڕۆژی(2018/10/2)جەمال خاشقچی ڕۆژنامە نوس لەنێو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەمبوڵ دیارنەماوە،و دوای هەژدە ڕۆژ لەدیارنەمانی هەواڵی کوژرانی لەلایەن ئاژانسی هەواڵی سعودیەوە بڵاوکرایەوە.
محەمەد کاک أحمەد/Pishti news
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close