په‌نابه‌رانکوردستان

بە وێنە.. ژمارەیەک پەنابەری کورد لەلایه‌ن پۆلیسی کرواتیاوە دەستگیر دەکرێن

 

بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە 10 پەنابەری کورد، لەسەر سنووری کرواتیا و بۆسناوە لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە دەستگیر کراون.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو کە ناوەکەی لەلای (پشتی نیوز) پارێزراوە، ڕای گەیاند: “شەوی 18 لەسەر 11/19/2019 زیاتر لە 10 پەنابەری کورد لەسەر سنووری کرواتیا و بۆسنا لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە دەستگیر کراون”.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لە ناو پەنابەرەکاندا ژن و منداڵ هەیە، دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دا کراوە گەڕێنراونەتەوە بۆ بۆسنا.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە پەنابەرەکان ئازاردراون و لەبەر سەرما دانراون.

 

ھەڵمەت خاڵە میر

پەیامنێر

 

 

 

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close