په‌نابه‌رانجیهان

ئەپلیكه‌یشنێكی مۆبایل ژیانی په‌نابه‌ران لە‌ ئە‌‌سینا ئاسانتر ده‌كات

 

لەلایه‌ن چه‌ند ڕێكخراوێكی یۆنانی و نێوده‌وڵه‌تییەوە، ئاپێكی مۆبایل بۆ زانیاری به‌خشینی په‌نابه‌ران و ڕێنمای و ژیانیان له‌ ئه‌سینا دروست كرا. ‌

ئاپێك به‌ ناوی App4refs, دروست كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری گرنگ ببه‌خشێت به‌ په‌نابه‌رانی ئه‌سینا، سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ژیانیان و سه‌باره‌ت به‌ كه‌مپه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان، كۆنسوڵ و باڵیۆزخانه‌كان، ریستۆرانته‌كان و پاس و شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر.

ئه‌م ئاپە بۆ ئاسانکاری ژیانی په‌نابه‌ران دروست کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا به‌ تایبه‌تی له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنانە، چونکە له‌ كاتێكدا زۆربه‌ی پەنابەران زمانی یۆنانی نازانن، هەر بۆیە لەم ڕێگەیەوە ئه‌م ئاپلیكه‌یشنه‌ گشت ئه‌و زانیاریانه‌یه‌ن پێده‌دات.

ئێریكا ئه‌مێزكیتا، یه‌كێكه‌ له به‌رپرسی ئەو ڕێكخراوانەی کە ئه‌م ئاپەیان دروست کردووە‌ و ده‌ڵێت: “ئێستا به‌ كارهێنانی مۆبایل لەلایەن پەنابەرانەوە شتێكی ڕۆژانه‌یە، هەر بۆیە ئێمه‌ مه‌به‌ستمان بوو له‌ ڕێگه‌ی مۆبایله‌ و ئه‌م ئەپه‌وه‌ بتوانین ژیانیان ئاسانتر بكه‌ین، لەگەڵ ئەوەشدا له‌م ئاپه‌دا هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه‌ كه‌ كه‌متر زمانی ئینگلیزی به‌ كار بێنین، بەڵکوو زۆرتر وێنه‌ و سیمبۆلمان به‌ كار هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك لێی تێبگات”.

بەپێی زانیارییەکانی Pishti-News بڕیارە له‌ كۆتای مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا، ئه‌م ئاپه‌ ده‌ست بخرێتەگەڕ و گشت په‌نابه‌رانی یۆنان بتوانن بەکاری بهێنن.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close