په‌نابه‌رانجیهان

پڕۆژه‌ یاسای نوێی حكومه‌تی یۆنان ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ران

بڕیار وایه‌ گۆڕانكاری گرنگ له‌سه‌ر مافی په‌نابه‌رێتی هه‌روه‌ها گۆڕینی چه‌ن خاڵێك له‌سه‌ر یاسای په‌نابه‌ران وه‌ك خێرا كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌ران كه‌ له‌ 2 ساڵی ڕابردوودا ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ زۆری ده‌خایاند .

 

گۆڕانكاری له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی

به‌ پێی ئه‌و یاسایه‌ی له‌ ئێسته‌دا بوونی هه‌یه‌ هه‌ر په‌نابه‌رێك له‌ وڵاتی یۆنان ڕه‌فزێك وه‌رده‌گرێت مافی هه‌یه‌ دووباره‌ داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ كه‌یسه‌كه‌یدا بكاته‌وه‌ (ئیستیناف) یه‌كه‌م ڕه‌فزه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كارتێخاكیه‌وه‌ وه‌ری ده‌گرێت پاشان دوای ئیستیناف كردنی لیژنه‌یه‌ك دووباره‌ پێداچونه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كات و بڕیار ده‌دات ئایا دووباره‌ ڕه‌فزی پێ بدات یاخود مافی په‌نابه‌رێتی.

ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره‌ له‌و لیژنه‌یه‌ش دووباره‌ ڕه‌فز وه‌ربگرێت په‌نابه‌ره‌كه‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ هاوكاری پارێزه‌ر داوای مافی په‌نابه‌ریه‌ته‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی دادگای باڵا بكات، دادگاش وه‌ك سه‌روه‌ری یاسا كۆتا بڕیار له‌سه‌ر په‌نابه‌ره‌كه‌ ده‌دات.

به‌ پێی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ ساڵی 2019 جێبه‌جێ بكرێت په‌نابه‌ران مافی ئه‌وه‌یان نیه‌ چیتر دوای 2 ڕه‌فز كه‌یسه‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی دادگا بكه‌ن حكومه‌تی یۆنان به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان بڕیاری لیژنه‌كه‌ وه‌ك كۆتا بڕیار ده‌ناسێنێت .

له‌مه‌ودوا هه‌ر په‌نابه‌رێك 2 جار ڕه‌فز وه‌ربگرێت هه‌موو مافه‌كانی لێده‌سه‌ندرێته‌وه‌ و بڕیاری دیپۆرت كردنی له‌سه‌ر ده‌درێت،

ئه‌مه‌ش واده‌گه‌یه‌نێت بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رێكی كورد له‌ كارتێخاكی ڕه‌فزێك وه‌ربگرێت پاشان له‌ دوای ئیستینافیش له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ئیستینافه‌وه‌ دووه‌م جار ڕه‌فز وه‌ربگرێت مافی ئه‌وه‌ی نامێنێت ئه‌وراقه‌كانی نوێ بكاته‌وه‌ و موچه‌كه‌ی ڕاده‌گیرێت ئه‌گه‌ر خانوی وه‌رگرتبێت یاخوود له‌ كه‌مپا بێت ئه‌و هاوكاریانه‌یشی لێ ده‌سه‌ندرێت .

 

حكومه‌تی یۆنان به‌ دووای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه‌ بڕیاری دیپۆرت كردنیان بۆ ده‌رچووه‌

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ست ماڵپه‌ڕی Pishti-News كه‌وتوون وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران به‌نیازه‌ ماوه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان له‌ 50% كه‌متر بكاته‌وه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی خێرای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌ره‌كان بكات .

یاسای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ دورگه‌كان گۆڕانكاری تێدا ناكرێت چوونكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ماوه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی و ئیستیناف له‌ دوورگه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی خێراتر له‌ شاره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت .

حكومه‌تی یۆنان به‌ دوای سه‌دان په‌نابه‌ر ده‌گه‌رێت كه‌ 2 ره‌فزیان بۆ ده‌رچووه‌ و بریاری دیپۆرت كردنیان له‌سه‌ره‌، به‌ڵام په‌نابه‌ران خۆیان له‌ دورگه‌كان دوور خستووه‌ یاخوت له‌ شار و شارۆچكه‌كان خۆیان شاردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دیپۆرت نه‌كرێنه‌وه‌. تا بریاره‌كه‌ش به‌ ده‌ستیان نه‌گات به‌ فه‌رمی، ئه‌وان بۆیان هه‌یه‌ له‌ ته‌واوی یۆنان به‌ ئازادی بسوڕێنه‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وراقی فه‌رمیان پێیه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش ناتوانن دیپۆرتیان بكه‌نه‌وه‌. وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕه‌فزێك وه‌رده‌گرن، ئیستیناف ده‌كه‌نه‌وه‌ و پاشان خۆیان ده‌شارنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موو مه‌رجێك له‌ ناو خاكی یۆنان بمێننه‌وه‌.

به‌م پرۆژه‌یاسا نوێیه‌، هه‌ر كه‌سێك دووه‌م ره‌فز وه‌ر بگرێت، ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ره‌كه‌ نادیار بێت، بریاره‌كه‌ی ڕاده‌ستی پارێزه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن (ئه‌گه‌ر پارێزه‌ری هه‌بێت)، یاخوت ڕاده‌ستی به‌ڕێوبه‌ری كه‌مپه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ كه‌مپێكدا بێت، یاخوت ئه‌و ده‌زگایه‌ی كه‌ ثه‌یدا یه‌كه‌م جار داوای مافی په‌نابه‌رێتی كرد، ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت ئه‌وراقه‌كانی دووباره‌ نوێ بكاته‌وه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا، وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، به‌ نیازه‌، مه‌ڵپه‌رێك دامه‌زرێنێت، تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیستیناف ده‌كه‌ن و له‌ كاتی داوای پێداچوونه‌وی كه‌یسه‌كه‌یان، ره‌قه‌مێك به‌ په‌نابه‌ره‌كه‌ بدرێت و پاشان په‌نابه‌ره‌كه‌ خۆی ده‌توانێت له‌و مه‌ڵپه‌ره‌وه‌ بزانێت ئایه‌ دووه‌م ره‌فزی وه‌رگرتووه‌ یاخوت نا.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و په‌نابه‌رانی كه‌ له‌ شارو سارۆچكه‌كانی وڵاتی یۆنانن، وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان ڕای گه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ نێوان 3 مانگ تا 6 مانگ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر مافی په‌نابه‌رێتی په‌نابه‌ران ده‌كرێت و په‌نابه‌ران ده‌زانن به‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌زانن ئایا مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رده‌گرن یان نا .

له‌ سه‌ر دیپۆرت كردنی په‌نابه‌ران، حكومه‌تی یۆنان هه‌ر كه‌یسێك به‌ تایبه‌تی ته‌ماشا ده‌كات و ئێگه‌ری هه‌یه‌ شه‌خسێك 2 ڕه‌فز وه‌ر بگرێت به‌ڵام دیپۆرت نه‌كرێته‌وه‌. وه‌زیری په‌نابه‌ران و به‌رێوبه‌ری كاتێزاكی له‌م باره‌یه‌وه‌ روون كردنه‌وه‌یان داوه‌ و ده‌ڵێن، هه‌ر كه‌سێك بزانین وولاتی توركیا مه‌ترسیه‌ بۆ ژیانی ئه‌و په‌نابه‌ره‌، ئێمه‌ دیپۆرتی ناكه‌ینه‌وه‌، یاخوت هه‌ر په‌نابه‌رێك حاڵه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بێت، وه‌ك نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌ن، یاخوت خێزانێك بێت كه‌ پیاوی له‌ گه‌ڵ نه‌بێت، یاخوت، منداڵێك بێ دایك و باوك بێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ دیپۆرت ناكرێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر 2 ڕه‌فزیشیان هه‌بێت.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

 

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close