په‌نابه‌رانجیهان

ئیتاڵیا په‌نابه‌ران فڕێ ده‌داته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان

حكومه‌تی ئیتاڵیا له‌ حه‌فته‌ی ڕابردوودا پڕۆژه‌ یاسایه‌كی دژ به‌ په‌نابه‌ران له‌ نێو په‌ڕڵه‌مانی وڵاته‌كه‌یدا په‌سه‌ند كرد و له‌ ماڵپه‌ڕی Pishti-News ئه‌و پڕۆژه‌ یاساییه‌مان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌.

پرۆژه‌یاساكای ئیتاڵیا

ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ له‌ ڕۆژی 2 شه‌مه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی شارو شارۆچكه‌كانی ئیتاڵیا جیبه‌جیكراوه‌ و له‌ هه‌ندێك خاڵه‌كانیدا پارێزگاری له‌ په‌نابه‌ره‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تاكانیش ناكه‌ن ،

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا بڕیاریدا له‌ شاری كرۆتۆنێ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوری ئیتاڵیا 24 په‌نابه‌ر له‌ كه‌مپی ئه‌و شاره‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینیه‌وه‌ بكرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

كه‌ له‌ نێویاندا ئافره‌تێك و پیاوێك به‌ منداڵێكی 5 مانگانه‌وه‌ هه‌روه‌ها 2 ئافره‌ت كه‌ ده‌سدرێژی سێكسیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدرابوو، هه‌روه‌ها گه‌نجێكیش كه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بوو.

ئافره‌تێك له‌و 24 په‌نابه‌ره‌ی كه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌دا له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئیتاڵیاوه‌ ده‌ركراوه‌ به‌ ره‌گه‌ز هاولاتی نه‌یجیریایه‌و ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌ به‌ میدیاكانی راگه‌یاند ” كاتێك كه‌ پۆلیس هات به‌ ئێمه‌ی راگه‌یاند كه‌ ناتوانین چیتر له‌و كه‌مپه‌دا بمێنینه‌وه‌ من من نه‌م توانی باوه‌ڕیان په‌ بكه‌م. گشت كه‌لوپه‌له‌كانی ئێمه‌یان برد كچێكی هه‌رزه‌كاریش له‌ نێو ئێمه‌دابوو به‌ ویشیان وت بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه‌ ئه‌وه‌ كارێكی نا مرۆڤانه‌یه‌ من ئه‌وراقی فه‌رمیم هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانم لێره‌دا بمێنمه‌وه‌ به‌لام دیاره‌ هێشتا مه‌ترسی ئه‌وه‌م ماوه‌ كه‌ ڕۆژی له‌ ڕۆژان بمكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ ‘

دوای ده‌ركردنی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ نه‌یجێریه‌ ڕێكخراوی RED CROSS بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی شوێنێكی بۆ دابین كرد په‌نابه‌ره‌كانی دیكه‌ش له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی دیكه‌و شاره‌وانیه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابین كرا.

یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌كانی ڕێكخراوه‌كان به‌ ڕۆژنامه‌ی Guardianی به‌ڕیتانی ڕاگه‌یاند ناكرێت مرۆڤی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بخه‌یته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌مه‌ كارێكه‌ دژی مافی مرۆف. ئێمه‌ هاوكاری ئه‌و مرۆفانه‌ ده‌كه‌ین، هه‌وادارم ئه‌و بڕیارانه‌ بگۆڕدرێ.

له‌ هه‌مان كاتدا له‌ شاری پۆتێنزا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوری ئیتاڵیا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریدا هه‌ركه‌سێك مافی په‌نابه‌رێتی ئینسانی وه‌رگرتووه‌ پێویسته‌ له‌ گشت كه‌مپه‌كان بكرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

12 كۆچبه‌ری دیكه‌ كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ كه‌مپێكی ساری كازێرتا هه‌روه‌ها بڕیار وایه‌ سه‌دان په‌نابه‌رو كۆچبه‌ری دیكه‌ بكرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ كه‌مپی Cara di Mineo كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین كه‌مپی په‌نابه‌رانه‌ له‌ ئه‌وروپا.

ئه‌م جۆره‌ ده‌ركردنه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ نین كه‌ مافی په‌نابه‌رێتی ئینسانی یاخوود سیاسیان وه‌رگرتووه‌ له‌ وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڵكوو به‌و پڕۆژه‌ یاسا نوێیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ جاوه‌ڕوانی مافی په‌نابه‌رێتین، به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی ماڵپه‌ڕی Pishti-News كه‌وتوون به‌ هۆی ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا نوێیه‌ی حكومه‌تی ئیتاڵیا، ماتێیۆ سالفینی سه‌دان كۆچبه‌ر له‌ گشت كه‌مپه‌كانی ئیتاڵیادا ده‌كرێنه‌ ده‌ره‌ووه‌ هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌و كۆچبه‌رانه‌یش كه‌ هێشتا مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رنه‌گرتووه‌ وه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ قه‌له‌م ده‌درێن، حكومه‌تی ئیتاڵیاش تا ساڵی 2020 نزیكه‌ی 130 هه‌زاركه‌س به‌ كۆچبه‌ر به‌ نایاسایی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێن.

به‌ په‌ی یاسای حكومه‌تی ئیتاڵیا ئه‌و كۆچبه‌رو په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ كه‌مپه‌كاندا مافی په‌نابه‌رێتیان پێ ده‌درێت پێویسته‌ شوێنی تایبه‌تیان بۆ دابین بكرێت، به‌ڵام به‌ هۆی زۆری ڕۆتینی دامو ده‌زگا حكومیه‌كانی ئیتاڵیا كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌واش كاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران تا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌مپه‌ گه‌وره‌كان ده‌مێننه‌وه‌.

به‌رپرسێكی په‌نابه‌ران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌كان كارلۆتا سامی به‌ میدیاكانی ئیتاڵیای راگه‌یاند، كه‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپیان ده‌بێت له‌ ئیتاڵیا چونكه‌ هه‌ندێك له‌و كۆچبه‌رانه‌ به‌ نایاسایی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێن و خێزان و منداڵی خاوان پێداویستی ایبه‌ت ده‌كرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ كه‌مپه‌كان، ئه‌وه‌ كارێكه‌ دژی مافی مرۆڤ.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌رێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close