په‌نابه‌رانجیهان

رێكه‌وتنامه‌ی UN بۆ كۆچبه‌ران له‌ لایه‌ن 150 وڵاته‌وه‌ واژوو كرا

له‌ مانگی سێبتێمبه‌ری 2016 وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌كان ماوه‌ی 2 ساڵه‌ خه‌ریكی ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ك بوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا.

ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی 34 لاپه‌ڕه‌یی ئاماده‌كرا له‌ شاری نیویۆركی ئه‌مریكاوه‌ ڕۆژی 2 شه‌مه‌ 10/12/18 له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌ وڵاتی مه‌غریب له‌ شاری ماراكێش 159 وڵات تێیدا به‌ژدار بوون بۆ گه‌نگه‌شه‌كردن و واژوكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ جیهاندا ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتوه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كۆچكردنی كۆچبه‌ران له‌ ته‌واوی جیهاندا، هۆكاری ئه‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ كۆچكردنی كۆچبه‌ران بوو به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ڕێژه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ زۆری كۆچبه‌ر ڕوبكه‌نه‌ وڵاتانی ئه‌وروپ.

ئامانجی نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتوه‌كان له‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌دا دروست كردنی هه‌ماهه‌نگی و پاراستنی سنوره‌كان له‌سه‌ر كۆچكردنی كۆچبه‌رانه‌ ، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت كۆچبه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی به‌ وڵاتانی جیهاندا دابه‌ش بكرێن.

ئه‌م بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتوه‌كان له‌ ئێستادا ته‌نها وه‌كو پێشنیارێك كراوه‌ته‌ به‌رده‌م وڵاتانی جیهان و له‌سه‌ر خواستی ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ریان ده‌وێت ده‌توانن واژوی بكه‌ن ، له‌ كۆی  159 وڵاتی جیهان 150 وڵاتی جیهان واژۆیان كردوو ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان ده‌ربڕی.

به‌م شێوه‌یه‌ هه‌موو ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ نێوان خۆیاندا ده‌توانن ئڵوگۆڕی زانیاری بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت بۆ كۆچكردنی یاسای په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ران چوونكه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ هیچ وڵاتێك به‌ ته‌نها ناتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كۆچكردنی كۆچبه‌ران بكات.

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گوتێرز له‌ ماراكێش ڕایگه‌یاند ئێوه‌ هه‌موتان لێره‌ ئاماده‌ن چوونكه‌ ده‌زانن كه‌ ئه‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ وه‌ك خه‌ریته‌یه‌ك وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت چیدیكه‌ كۆچبه‌ران توشی نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتی ناهه‌موار ببن و هاوكاری كردنی ئێوه‌ ده‌توانێت هه‌ماهه‌نگی ستراتیجی بۆ هه‌موومان دروست بكات هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ له‌سه‌ر دوو بیرۆكه‌ دامه‌زراوه‌ :

یه‌كه‌م : كه‌ كۆچكردن هه‌مووكاتێك هه‌بووه‌و به‌ڵام تا ئێستا چاره‌سه‌رێكی جدی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌و به‌ ناكۆكی وڵاته‌كان باشتر نابێت.

دووه‌م : پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین و كۆچكردن به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌منی و یاسایی بێت نه‌وه‌ك نایاسایی و مه‌ترسی .

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ چه‌ند خاڵێكی گرنگی تێدایه‌و ده‌توانێت كۆچكردنی نایاسایی كۆچبه‌ران چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام 14 ده‌وڵه‌ت ڕێكه‌وتن نامه‌كه‌یان واژۆ نه‌كردوو یاخود په‌شیمان بونه‌وه‌ له‌ واژۆ كردنی.

نه‌مسا ، ئوستورالیا ، به‌لجیكا ، بولغاریا ، ئێستۆنیا ، هه‌نگاریا ،ئیتاڵیا ، چیك ، كۆماری دۆمێنیكا ، لێتۆنیا ، پۆڵه‌ندا ، سلۆڤاكیا ، سلۆڤینیا ، سویسرا .

ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2017 دژی ئه‌م ڕه‌كه‌وتن نامه‌بوو چوونكه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ سیاسه‌تی دۆناڵت ترامپ جیاوازه‌ له‌وه‌ی كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌گروه‌كان پێشنیار ده‌كات ،

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا له‌ وتاره‌كانیاندا به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێ كردو به‌ تایبه‌تی ئه‌نگێلا مێركڵ كه‌ له‌ وتاره‌كه‌یدا ڕای گه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی  له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پاڵپشتی له‌ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران كردووه‌ و ده‌رگای وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌مووان كراوه‌بووه‌ له‌ بیرمان نه‌چێت كه‌ ئه‌ڵمانیا له‌ ژێر سه‌سه‌ڵاتی نازیه‌كان ئازادكرا ، ئه‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ش نامه‌یه‌كه‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیان.

یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستگیر كردنی كۆچبه‌رانه‌ به‌ شێوه‌ی نایاسایی ته‌نها له‌ كاتێكدا كۆچبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێت ئه‌گه‌ر تاوانێكی ئه‌نجام دابێت.

له‌ ساڵی 2000وه‌ تا ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 60هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ له‌ كاتی كۆچكردندا بۆ وڵاتانی تر 

هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Xalil)

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close