په‌نابه‌رانجیهان

شه‌ڕه‌كه‌ی كه‌مپی سكاره‌ماگاس چۆن ڕوویدا؟

دوای كاتژمێر 12ی شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌ب به‌ چه‌قۆو ئاسن هێرشیان كرده‌ سه‌ر كوردێك،

به‌ پێی وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ نێو شه‌ڕه‌كه‌دا به‌ژدار بوون منداڵێكی عه‌ره‌ب تایه‌ی پاسكیلێكی منداڵێكی كوردێك ده‌دزێت و پاشان باوكی منداڵه‌ كورده‌كه‌ تایه‌ی پاسكیله‌كه‌ له‌ منداڵه‌كه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌و لێی ده‌دات ،

دووای ئه‌وه‌ی منداڵه‌ عه‌ره‌به‌كه‌ باوكی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر دوكانی كورده‌كه‌و هه‌ڕه‌شه‌و جنێوی پێده‌دات و عه‌ره‌به‌كانی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌،

له‌ چه‌ن خوله‌كێكدا نزیكه‌ی 100 كه‌سی عه‌ره‌ب به‌ ئاسن و بۆری كۆ ده‌بنه‌وه‌ بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر دوكانی كورده‌كه‌

به‌په‌له‌ چه‌ن كوردێكی دیكه‌ ده‌گه‌نه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و نزیكه‌ی 4 عه‌ره‌ب به‌ بۆری لێیان ده‌درێت له‌ لایه‌ن كورده‌كانه‌وه‌ عه‌ره‌به‌كانیش به‌ بۆری له‌ 2 كوردیان دا.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی ماڵپه‌ڕی Pishti-News كه‌وتون كورده‌كان ته‌نها 4 كه‌س بوون كه‌ له‌ نێو شه‌ڕه‌كه‌دا به‌ژدار بوون به‌ڵام عه‌ره‌به‌ سوریه‌كان نزیكه‌ی 100 كه‌س ده‌بوون هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا به‌ سه‌ختی كورده‌كان بریندار بكه‌ن، به‌ڵام كورده‌كان چه‌قۆیان ده‌ركردوو عه‌ره‌به‌كان نه‌یان توانی نزیك ببنه‌وه‌ چوونكه‌ ده‌یان زانی كه‌ كورده‌كان به‌ سه‌ختی برینداریان ده‌كه‌ن .

شه‌ڕه‌كه‌ نزیكه‌ی 2 كاتژمێر به‌رده‌وام بوو كاتێك پۆلیس گه‌یشته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ هیچ كارێكی یاساییان ئه‌نجام نه‌داو به‌ په‌نابه‌ره‌كانیان ووت خۆتان چاره‌سه‌ری شه‌ڕه‌كه‌ بكه‌ن .

دووای 2 كاتژمێر عه‌ره‌بی عێراقی و كوردی یه‌زیدی و ژماره‌یه‌ك له‌ كورده‌كانی باكوور پاڵپشتیان له‌ كورده‌كانی باشور كردو عه‌ره‌به‌ سوریه‌كان هه‌ڵهاتن و داوایان له‌ كورده‌كان كرد ڕێكه‌وتنی ئاشتی بكه‌ن و كۆتای به‌ شه‌ڕه‌كه‌ بهێنن .

دووای چه‌ن كاتژمێرێك هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن و كۆتاییان به‌ شه‌ڕه‌كه‌ هێنا زیانی عه‌ره‌به‌ سوریه‌كان له‌ كورده‌كان زیاتر بوو .

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Xalil)

په‌یامنێری Pishti-News

 

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close