په‌نابه‌رانجیهان

٣ كۆچبه‌ر له‌ یۆنان راسته‌وخۆ ره‌گه‌زنامه‌ی یۆنانی وه‌ر دگرن

له سه‌ره‌تای مانگی 8ی 2017ئه‌وه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری ئه‌سینا ئاگرێكی زۆر گه‌وره‌ روویدا و چه‌ند رۆژێكیش هێزه‌كانی ئاگره‌ كوژێنه‌وه‌ی یۆنان له‌ هه‌وڵی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا بوون.

له‌ ناوچه‌ی ”Mati” كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌سینا، ئاگرێكی زۆر گه‌وره‌ ده‌شت و ماڵه‌كانی سوتاند و زیاتر له‌ 100 هاوڵاتی یۆنانی به‌ هۆی ئاگره‌ گه‌وره‌كه‌وه‌ گیریان خوارد و سوتان…

له‌و كاته‌دا، هه‌ندێك كه‌س هه‌وڵی زۆریان دا، هاوكاری ئه‌و هاوڵاتیه‌ یۆنانیانه‌ بكه‌ن كه‌ نزیك ئاودا بوون، 3 كه‌سیان كۆچبه‌ر بوون ، وه‌ك  ماسی له‌و شوێنه‌دا بوون.

٢كۆچبه‌ر كه‌ به‌ره‌چه‌ڵه‌ك میسڕیین ناویان ”ئێل حه‌یمی عیماد” ته‌مه‌نی  50 ساڵه‌ له‌ گه‌ڵ ”ئیبراهیم موسا مه‌حمود” ته‌مه‌ن 46 ساڵ له‌ گه‌ڵ ئه‌ڵبانیه‌ك، ”جێكا گانی” ته‌مه‌ن 35 ساڵ، توانیان ده‌یان هاوڵاتی یۆنانی له‌ رێگه‌ی ئاودا رزگار بكه‌ن و له‌ زۆربه‌ی میدیاكانی یۆنانیش له‌و كاته‌دا ئاماژه‌یان به‌ قاره‌مانێتی ئه‌و 3 كۆچبه‌ره‌دا كه‌ هاولاتی یۆنانیان رزگار كردووه‌.

هه‌ر دوو كۆچبه‌ره‌ میشریه‌كه‌ راوچین و ئیبراهیم موسا مه‌حمود، نزیكه‌ی 30 ساڵ له‌ یۆنان ده‌ژێت و خاوه‌ن به‌له‌مێكه‌ كه‌ رۆژانه‌ راوی ماسی ده‌كات و بژێوی ژیانی خۆیانی پێ ده‌رده‌كات. له‌ رووداوی ئاگره‌كه‌دا، له‌ گه‌ڵ هاوڕێكانی، ژیانی خۆیان خسته‌ مه‌ترسیاه‌وه‌ و توانیان ده‌یان هاوڵاتی یۆنانی به‌ به‌له‌مه‌كه‌یان له‌ رێگه‌ی ئاودا، رزگار بكه‌ن.

له‌ مانگی 9دا (04/09/2017) سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان سه‌ردانی ناوچه‌ی ماتی كردوو، به‌ هه‌مان شێوه‌ ئاماژه‌ی به‌ قاره‌مانێتی ئه‌و 3 كۆچبه‌ره كرد و داوای كرد به‌ شێوه‌یه‌كی خێرایی وه‌ك رێزلێنانێك ره‌گه‌زنامه‌ی یۆنانیان پێبدرێت.

به‌ ئه‌مری وه‌زیری ناوخۆی یۆنان، ئه‌لێكسیس خاریچیس (Alexis Kharitsis), بریار درا هه‌ر 3 كۆچبه‌ره‌كه‌ راسته‌وخۆ ره‌گه‌زنامه‌ی یۆنانیان پێبدرێت.

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ی، سه‌رۆك كۆماری یۆنان وه‌ك رێز لێنانێك له‌ قاره‌مانێتی ئه‌و 3 كۆچبه‌ره‌ 02/01/2019, ره‌گه‌زنامه‌ یۆنانیه‌كانیان له‌ باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆك كۆماری یۆنان پێشكه‌ش ده‌كات.

 

حه‌یمی عیماد

 

 

ئیبراهیم موسا

 

 

 

 

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close