کوردستان

لەگەرمیان منداڵێکی ساوا لەناو زێراب دۆزرایەوە

لە گەرمیان تەرمی منداڵێكی ساوا لەناو زێرابێك دەدۆزرێتەوە و پۆلیسیش ڕونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە(2019/1/9) تەرمی منداڵێکی ساوا لەسنوری گەرمیان بەمردووی دۆزرایەوە.

لەم بارەیەوە عەلی قەدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند “بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناو چاڵێک لە ناحیەى زنانەى سەر بە قەزاى کفرى لە سنورى گەرمیان تەرمى منداڵێکى ساوا دۆزرایەوە. ڕەوانەى پزیشکى دادوەرى کەلار کرا”.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەى بەوەشکرد “بەبڕیارى دادگاى کفرى پۆلیس لێکۆڵینەوەى بۆ زانینى چۆنییەتى ڕووداوەکە دەستپێکردووە ،تەرمی منداڵەکەش ڕەوانەى پزیشکى دادوەرى کەلار کراوە”.

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close