په‌نابه‌رانجیهان

دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران به‌ وڵاتانی ئه‌وروپادا

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان دیمیتریس فیچاس باسی كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات پرۆسه‌ی وه‌ڵامی كه‌یسه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵامی په‌نابه‌ران به‌ زوترین كات بدرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئاشكرای كرد كه‌ له‌ دورگه‌كان له‌ ڕابردوودا له‌ نێوان 124 ڕۆژدا لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كان ده‌كردو بڕیارێكمان ده‌رده‌كرد به‌ڵام له‌ ساڵی 2019دا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ بۆ 90 رۆژ یان كه‌متر، هه‌روه‌ها وتیشی ئومێدمان هه‌یه‌و پلانیشمان داناوه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی خێراتر كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین.

دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران به‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا

به‌ڕێز فیچاس جه‌ختی له‌وه‌ كرد كه‌ كێشه‌ی په‌نابه‌ران ته‌نها كێشه‌ی وڵاتی یۆنان نیه‌ به‌ڵكو كێشه‌ی هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌،

هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه‌ وڵاتی یۆنان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ساڵانه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر 20,000 هه‌زار كه‌یس بكات به‌ڵام له‌ ئێستادا ساڵانه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر 50,000 هه‌زار كه‌یسی په‌نابه‌ر ده‌كات.

ڕێكه‌وتنامه‌ی دوبلین كه‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا واژۆیان كردووه‌ باس له‌ دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران ده‌كات به‌ڵام هه‌ندێك له‌ وڵاتانی ئه‌ندام پابه‌ندنین به‌و ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ بۆیه‌ هه‌ندێك له‌ وڵاتان وه‌ك ئیتاڵیا ، نه‌مسا ، سویسرا ، هه‌نگاریا ، ماڵتا چه‌ن وڵاتێكی دیكه‌یش دژی په‌نابه‌ران ڕاوه‌ستاون ڕازی نین به‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران،

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ڕایگه‌یاند : ماده‌م هه‌ندێك له‌ وڵاتانی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پابه‌ند نین به‌ ڕه‌كه‌وتنامه‌ی دوبلین ئێمه‌ وه‌ك حكومه‌تی یۆنان میكانیزمێكی نوێمان پێشكه‌ش كردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ پابه‌ندن به‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی دوبلین سه‌باره‌ت به‌ دابه‌ش كردنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ ئه‌وان بكه‌ین و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ واژۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران چاره‌سه‌ر بكه‌ین،

بڕیار وایه‌ له‌ ساڵی 2019دا حكومه‌تی یۆنان له‌گه‌ڵ چه‌ن وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ك یاخود پرۆتۆكۆڵێك واژوو بكات بۆ دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران به‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپادا،

له‌ مانگی 11ی 2018 دا سه‌رۆكی ئه‌ركانی ده‌ریای توركیا و یۆنان گفتوگۆیه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مانگیه‌كی هه‌ردوو وڵات هه‌بێت تاوه‌كو ڕه‌ژه‌ی كۆچكردن كه‌م بكاته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئاوه‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوای 3 مانگ له‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ ڕێژه‌ی كۆچكردن له‌ وڵاتی توكریاوه‌ بۆ وڵاتی یۆنان له‌ ڕێگه‌ی ئاوه‌وه‌ زۆر كه‌می كردووه‌. به‌ هه‌مان شێوه‌ حكومه‌تی یۆنان ده‌یه‌وێت هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ پابه‌ندن به‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی دوبلین هه‌ماهه‌نگیه‌ك دروست بكات بۆ دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران.

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Xalil)

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close