په‌نابه‌رانجیهان

ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌رێتی له‌ په‌نابه‌ره‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه‌ (؟)

هه‌ر په‌نابه‌رێكی ئه‌ڵمانیا، ناسنامه‌ی ئه‌سڵی خۆی ده‌شارێته‌وه‌ له‌ حكومه‌ت، مافی په‌نابه‌رێتی لێ وه‌ر ده‌گیرێته‌وه‌

 

به‌ پێی پرۆژه‌یاسایه‌كی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، هه‌ر په‌نابه‌رێك كه‌ مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رگرتووه‌ و، ناسنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی پێ نیه‌، یاخوت هه‌وڵی ئه‌وه‌ نادات ناسنامه‌ی ئه‌سڵی وڵاته‌كه‌ی په‌یدا بكات و ڕاده‌ستی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای بكات، ئه‌وكات مافی په‌نابه‌رێتیه‌كه‌ی لێ وه‌ر ده‌گیرێته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و پرۆژایاسایه‌ نوێیه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ مافی په‌نابه‌رێتی دایمییان وه‌رگرتووه‌ به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی مافی په‌نابه‌رێتیان له‌و وڵاته‌ وه‌ر گرتووه‌. له‌ هه‌مان كات دا، رێكخراوه‌كان ده‌ڵێن، كه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی هاوڵاتی سوریان، ناتوانن ئه‌وراقی فه‌رمی له‌ باڵیۆزخانه‌ی سوریا وه‌ر بگرن كه‌ سه‌ر به‌ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ خزم و كه‌سوكاریان له‌ سوریا توشی گرفت ببن.

له‌ رۆژنامه‌ی Bildی ئه‌ڵمانی، بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ندێك پێشنیار هه‌ن بۆ گۆرانكاری یاسای ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ دیپۆرتیان بۆ ده‌رچووه‌ و له‌ كه‌مپی داخراودا ده‌مێننه‌وه‌.

ئه‌م بریاره‌، دوای ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ رۆژی هه‌ینی رابردوودا، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بریاری دا كه‌ هاوڵاتیانی مه‌غریب و جه‌زایر و تونس و جۆرجیا چی دیكه‌ مافی په‌نابه‌رێتی وه‌ر نه‌گرن به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ وڵاته‌كانیان به‌ وڵاتی ئارامی له‌ قه‌ڵه‌م درا.

ئه‌م یاسا نوێیه‌، پێشنیاری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، خۆرست زیهۆفه‌ر بوو كه‌ چه‌ند جار له‌ گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئانگێلا مێركل روو به‌ رووی یه‌ك بوونه‌ته‌وه‌ به‌ هۆی بیرو بۆچوونی جیاواز له‌ سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری پشتی-نیوز، سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ ئێستادا له‌ ئه‌ڵمانیا گیریان خواردووه‌ و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یش ناتوانێت دیپۆرتیان بكاته‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كانیان ئاژاوه‌ و شه‌ڕی تێدایه‌.

یه‌كێك له‌و نمونانه‌، ئه‌میس ئه‌مریه‌ و خه‌ڵكی تونسه‌، له‌ ساڵی 2016 به‌ پاسێك 12 هاوڵاتی ئه‌ڵمانی كوشت له‌ رۆژانی كریستمس دا و ده‌ستگیر كراوه‌، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وراقی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی نیه‌، ئه‌ڵمانیا ناتوانێت دیپۆرتی بكاته‌وه‌.

له‌مه‌و دوا، هه‌ر په‌نابه‌رێك هاوكاری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ناكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وراقی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت به‌ ره‌گه‌ز خه‌ڵكی كوێیه‌، مافی په‌نابه‌رێتیه‌ كاتیه‌كه‌یان لێ وه‌ر ده‌گیرێته‌وه‌ و پاشان دیپۆرتی ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close