په‌نابه‌ران

سه‌رتاشخانه‌یه‌ك بۆ هه‌لی كاری په‌نابه‌ران له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان كرایه‌وه‌

سه‌رتاشخانه‌یه‌ك بۆ هه‌لی كاری په‌نابه‌ران و فێر ئه‌و پیشه‌یه‌ له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان كرایه‌وه‌

 

رێكخراوی ناحكومی ”Za’atar” له‌ ناوچه‌ی ئاگیۆ پانده‌لێیمۆنا (Agio Panteleimona) له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان بۆ هه‌لی كار و فێڕ كردنی پیشه‌ی ده‌لاكی بۆ په‌نابه‌ران، سه‌رتاشخانه‌یه‌ك نوێ و ڕه‌سمی دامه‌زراند.

سه‌رتاشخانه‌كه‌ به‌ ناوی ”Layali” په‌نابه‌ران تێیدا كار ده‌كه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی و هه‌روه‌ها فێری ئه‌و پیشه‌یه‌ش ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاوكاریان بكه‌ن چی دیكه‌ كاری نایاسایی نه‌كه‌ن، به‌ڵكو فێری پیشه‌یه‌ك بن.

به‌رپرسی ڕه‌كخراوی ”Za’atar”، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی راسته‌وخۆ دا به‌ كه‌ناڵی حكومی ERTی ڕاگه‌یاند، كه‌ ئه‌و شوێنه‌ به‌ هاوكاری چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ دروست كراوه‌ و ئاماده‌ كراوه‌ كه‌ زۆربه‌یان په‌نابه‌رن له‌ یۆنان. ئه‌و سه‌رتاشخانه‌یه‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌لی كار بۆ په‌نابه‌ران دروست بكات و فێری پیشه‌ی ده‌لاكیان بكه‌ن.

 

ناونیشانی سه‌رتاشخانه‌كه‌: Pipinou 78, Agios Nikolaos

سه‌رتاشخانه‌ی په‌نابه‌ران 

 

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close