ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: ڕێگای نایاسایی كۆچبه‌ران له‌ ناوچه‌ی قوبروسی توركیا بۆ قوبروسی یۆنان

 

شۆفێری قوبروسی به‌ مۆبایلی خۆی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی تۆمار كردووه‌ كه‌ ئه‌ی رێگه‌یه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له‌ قوبروسی توركیاوه‌ ده‌یگرنه‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ناو خاكی قوبروسی یۆنان و داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكه‌ن.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، شۆفێره‌ قوبروسیه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ رێگه‌یاكه‌ كه‌ پارێزراو نیه‌ له‌ لایه‌ن هیچ هێزێكی سه‌ربازیه‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران رۆژانه‌ له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسانی ده‌گه‌نه‌ ناو خاكی قوبروسی یۆنان و داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن.

له‌ هه‌مان كات دا، میدیاكانی قوبروس ده‌ڵێن، ته‌نیا شه‌قامێك سنوره‌كانی قوبروسی یۆنان و توركیا جیا ده‌كاته‌وه‌ و هیچ هێزێكی سه‌ربازی یاخود پۆلیس له‌و ناوچانه‌دا بوونیان نیه‌، بۆیه‌ كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران به‌ ئه‌سانی ده‌گه‌نه‌ ناو خاكی قوبروسی یۆنان.

به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كان

10/01/2019 :     24 كۆچبه‌ر له‌و ڕێگایه‌ده‌ ده‌ربازی ناو خاكی قوبروسی یۆنان بوون

27/02/2019 :     18 كۆچبه‌ر

04/03/2019 :     23 كۆچبه‌ر

06/03/2019 :     20 كۆچبه‌ر

08/03/2019 :     14 كۆچبه‌ر

 

 

تیمی رۆژنامه‌وانی Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close