په‌نابه‌ران

یۆنان سنوری وشكانی لە‌ گە‌ڵ توركیا بە‌ھێزتر دە‌كات

 

حكومە‌تی یۆنان دوسی ئە‌وە‌ی ڕێژە‌یە‌كی بە‌رچاو لە‌ سە‌رە‌تای ساڵی 2019 لە‌ رێگە‌ی وشكانیە‌وە‌ لە‌ سنورە‌كانی توركیا ڕوویان كردۆتە‌ یۆنان، بریار درا سنوری وشكانی خۆی بە‌ھێزتر بكات.

لە‌ چە‌ند رۆژێكی رابردوودا وە‌زیری ئە‌منی یۆنان، ئۆلگا گێرۆڤاسیكی سە‌ردانی سنوری وشكانی نێوان توركیا و یۆنان كرد و پۆلیس و ھێزە‌ سربازی داوایان كرد كارێك بكرێت بۆ ئە‌وە‌ی رێگری بگە‌ێن لە‌و پە‌نابە‌رانە‌ی لە‌ توركیاوە‌ لە‌ ناوچە‌ی ئێڤرۆس بە‌ چووپ بە‌ نایاسایی ڕوو دە‌كە‌نە‌ ناو خاكی یۆنان.

بە‌ ھاوكاری یە‌كێتی ئە‌وروپا و ھێزی ئینتە‌رپۆل، وە‌زیری ئە‌منی بریاریدا بە‌م زووانە‌ پۆلیسی پە‌نابە‌ران دروت بكرێن لە‌ ناوچە‌ی ئێڤرۆس و كۆمۆتین و بە‌شێك لە‌و پۆلیسانە‌، بە‌ بە‌لە‌م چاودێری ئاوی نێوان توركیا و یۆنان بكە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی ڕێگری بكە‌ن لە‌ كۆچبە‌ری نایاسایی و چی دیكە‌یش كۆچبە‌ر و پە‌نابە‌ر ئە‌و رێگە‌ مە‌ترسیە‌ نە‌گرنە‌ بە‌ر و گیانیان خۆیان نە‌خە‌نە‌ مە‌ترسیە‌وە‌.

ئۆلگا گێرۆڤاسیلی لە‌ گە‌ڵ بە‌رپرسی باڵای پۆلیسی یۆنان و ھێزی فرۆنتێكس لە‌ كۆنگرە‌یە‌كی رۆژنامە‌وانیدا ڕایگە‌یاند كە‌ بە‌م زووانە‌ ھێزێكی تایبە‌ت دروست دە‌بێت لە‌ ئاوی نێوان توركیا و یۆنان بۆ پاراستنی سنورە‌كان و كۆچبە‌رای نایاسایی كە‌ لە‌ توركیاوە‌ ڕوو دە‌كە‌نە‌ ناو خاكی یۆنان.

دوای ئە‌م بریارە‌، پۆلیسی یۆنان و ھێزی سە‌ربازی یۆنان ناوە‌ ناوە‌ بە‌ بە‌لە‌م چاودێری لە‌ ئاوی توركیا و یۆنان دە‌كە‌ن و ڕێگە‌ دە‌گرن لە‌و كۆچبە‌ر و پە‌نابە‌رانە‌ی كە‌ ئە‌و ڕێگە‌ مە‌ترسیە‌ دە‌گرنە‌ بە‌ر بۆ گە‌یشتنیان بە‌ خاكی یۆنان.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری پشتی-نیوز، له‌ ساڵی 2017دا ته‌نها 5.651 په‌نابه‌ر له‌ ڕێگای وشكانیه‌وه‌ ڕوویان كرده‌ وڵاتی یۆنان، به‌ڵام له‌ سه‌ڵی 2018دا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌ %200 زیادی كرد و 15.266 په‌نابه‌ر توانیه‌ان ده‌ربازی ناو خاكی یۆنان بن. به‌و هه‌یه‌وه‌ حكومه‌تی یۆنان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ Europol و FRontex و یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی پێشكه‌ش كرد بۆ كه‌م كردنی گه‌یشتنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری نایاسایی له‌ ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close