په‌نابه‌رانجیهان

ھە‌ر پە‌نابە‌رێك لە‌ دە‌ریای ناوڕاستدا رزگار بكرێت 5.500 یۆرۆ غرامە‌ دە‌كرێت

حكومە‌تی ئیتاڵیا بۆ ھە‌ر پە‌نابرێك لە‌ دە‌ریای ناوڕاستدا رزگار دە‌كرێت بە‌ بڕی 5.500 یۆرۆ غرامە‌ دە‌كرێت

 

وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا، ماتێۆ سالڤینی، به‌ نیازه‌ یاسایه‌كی توون به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌و كه‌ له‌ ده‌ریای ناڕاست دا ڕزگار ده‌كرێن جێ به‌ جێ بكات. سالڤینی رۆژی هه‌ینی ڕابردوو پرۆژایاسایه‌كی نوێی له‌ په‌رله‌مانی ئیتاڵیا پێشنیار كرد، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌نابه‌ران له‌ ده‌ریای ناوڕاست دا رزگار ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌تی خاوه‌ن یه‌خته‌كانی ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان كه‌ كاریان له‌ ده‌ریای نا\راوست دا، رزگار كردنی په‌نابه‌رانه‌.

سالڤینی، له‌ په‌رله‌مانی ئیتاڵیای ڕایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك په‌نابه‌ر ڕزگار بكات و ڕه‌وانه‌ی ناو خاكی ئیتاڵیای بكات، بۆ هه‌ر په‌نابه‌رێك كه‌ ڕزگاری كردووه‌، 3.500  تا 5.500 یۆرۆ غرامه‌ ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها، وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا جه‌ختی له‌وه‌ش، هه‌ر یه‌ختێكی ئیتاڵیش هه‌وڵی ڕزگار كردنی په‌نابه‌ران بدات و بیانهێنێته‌ ناو خاكی ئیتاڵیا، مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا، سه‌رۆكی پزیشكانی بێسنور له‌ ئیتاڵیا، كلاودیا لۆدێزانی (Claudia Lodesani)، ڕایگه‌یاند:

 ”ئه‌م بریاره‌ وه‌ك وایه‌، ئامبوڵانسه‌كان سزا بدرێن به‌ هۆی ئه‌وه‌ی بریندار و نه‌خۆشه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌ ”

ژماره‌یه‌كی زۆری ڕێكخراوه‌كان له‌ ئیتاڵیا له‌و بڕوایه‌دا نین، ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌ بكرێت به‌ یاسا و له‌ په‌رله‌مانی ئیتاڵیه‌ ده‌نگی پێ بدرێت، چونكه‌ دژی هه‌موو یاسای مافی مرۆڤه‌ و دژی یاسای ده‌ریاییه‌ كه‌ ئیتاڵیا واژووی كردووه‌.

سه‌رۆكی ڕێكخراوی، SOS Mediterranee، كه له‌ ده‌ریای ناوڕاست دا كار ده‌كه‌ن بۆ ڕزگار كردنی په‌نابه‌ران، ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕێ ناكه‌ین بزانین ئایه‌ ده‌كرێت به‌ یاسا یاخود نا، یه‌خته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ڕزفار كردنی په‌نابه‌ران، چونكه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین.

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی Independentی به‌ریتانی

لاپە‌ڕە‌ی فە‌رمی رۆژنامە‌ی Independentی بە‌ریتانی

 

ده‌ریا جه‌مال (Darya Jamal)

Pishti-News Reporter

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close