په‌نابه‌رانگشتی

به‌فه‌رمی مزگه‌وتێك بۆ موسوڵمانان له‌ ئه‌سینا كرایه‌وه‌

رۆژی 07/06/19 به‌ فه‌رمی بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ شاری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان كرایه‌وه‌.

وه‌زیری ئه‌وقاف و په‌روه‌ردا كۆستاس گاڤرۆگلو سه‌ردانی مزگه‌وته‌كه‌ی كرد له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك موسوڵمانی شاری ئه‌سینا له‌ وتارێكدا ڕایگه‌یاند:

 

من وه‌ك وه‌زیر و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران قسه‌تان بۆ ئه‌كه‌م و حكومه‌تی ئێمه‌ زۆر دڵخۆشه‌ به‌م  رۆژه‌ كه‌ به‌ فه‌رمی مزگه‌وتێك بۆ هه‌موو موسوڵمانان كرایه‌وه‌. 

هه‌موومان ئازادین بیر و باوه‌ڕمان به‌ هه‌ رئاینێك هه‌بێت. ئه‌وه‌ مافێكی سه‌ره‌كی هه‌موومانه‌. له‌ هه‌مان كاتدا پێویسته‌ پشتگیری و ڕێز له‌ یاسای ئه‌م وڵاته‌ش بگیرێت كه پشتگیری هه‌موو ئاینه‌ جیا جیاكان ده‌كات.

وه‌ك حكومه‌تی یۆنان ئه‌زانین كه‌ گرفتێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ شوێنی ئارامگه‌ بۆ موسوڵمانان. به‌و هۆیه‌وه‌، كلێسای یۆنان له‌ ناوچه‌ی سخیستۆ، نزیكه‌ی 10 دۆنم عه‌رزی به‌خشیووه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ حكومه‌تی یۆنان بۆ ئه‌وه‌ی شوێنێكی تایبه‌ت به‌ موسوڵمانان دروست بكرێت. تا ئێستا ده‌توانم بڵێم پێویسته‌ چه‌ند كارێكی یاسایی بۆ بكرێت و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش جێ به‌ جێ ده‌كرێت. هیوادارم هه‌ستی پێكه‌وه‌ ژیان ته‌نیا له‌ ناو ئه‌م مزگه‌وته‌دا نه‌بێت به‌ڵكو له‌ هه‌موو كاتێك دا هه‌بێت.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و ئێوقافی یۆنان، وێنه‌ی له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی مزگه‌وته‌كه‌ گرت و هیوای خواست كه‌ شێوه‌یه‌كی ئارامی و ڕێز گرتن به‌ڕێوه‌ ببرێت. بریار وایه‌ تا مانگی 9 مزگه‌وته‌كه‌ كراوه‌ بێت بۆ موسوڵمانانی ئه‌سینا.

مزگه‌وته‌كه‌ ته‌نیا بۆ 1 رۆژ كرایه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك موسوڵمانانی ئه‌سینا نوێژیان تێدا كرد. بریار وایه‌ تا مانگی 9 به‌ فه‌رمی بكرێته‌وه‌ و نوێژی گشتی تێدا ئه‌نجام بدرێت.

 

وێنه‌كان :

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و ئه‌وقافی یۆنان، كۆستاس گاڤرۆگلو له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی مزگه‌وته‌كه‌

 

 

 

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close