په‌نابه‌ران

به‌په‌له‌: 6 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ئیجه‌ خنكان

ئه‌مڕۆ كاتژمێر 07:00 به‌یانی به‌له‌مێك به‌ كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ره‌وه‌ ژێر ئاوكه‌وت نزیك دورگه‌ی میتیلینی و 6 كه‌سیان خنكان.

به‌ پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی ماڵپه‌ری پشتی-نیوز، هێزی پۆلیس و فریاكه‌وتنی یۆنانی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و 58 كۆچبه‌ریان ڕزگار كردووه‌ و ڕه‌وانه‌ی مینای میتیلینی ده‌كرێن.

له‌ ئێستادا هه‌لیكۆپته‌ر و هێزی Frontex و پۆلیسی ده‌ریایی له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن.

 

UPDATE: تا ئێستا ته‌رمی كۆچبه‌ره‌كان هێندراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌: 4  ئافره‌ت و پیاوێك و كچێكی منداڵی خوار 18 ساڵ…

 

ڤیدیۆی كاتی ڕزگار كردنی كۆچبه‌ره‌كان ببینه‌:

 

 

به‌ وێنه‌:

 

پشتیوان جاف

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close