په‌نابه‌ران

دوو پزیشكی یۆنانی ده‌ستگیر كران به‌ هۆی پێدانی ته‌قریر توبی ساخته‌ به‌ په‌نابه‌ران

دوو پزیشكی یۆنانی له‌ دورگه‌ی سامۆس ده‌ستگیر كران به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ته‌قریر توبی ساخته‌یان ده‌دا به‌ په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌كه‌ی ئاسانی مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرن.

دوو پزیشكی یۆنانی له‌ دورگه‌ی سامۆس، ته‌قریر توبی ساخته‌یان ده‌رده‌كرد بۆ كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران به‌ بڕی پاره‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بكه‌ن مافی په‌نابه‌ری ئاسانتر وه‌ر بگرن یاخود له‌ كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی خێراتر ڕه‌وانه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی باكوری یۆنان بكرێن.

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر سكاڵایان له‌ سه‌ر ئێو دوو پزیشكه‌ تۆمار كرد، پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی دورگه‌ی سامۆس، به‌دواداچوونیان كرد و هه‌ردوو پزیشكه‌كایان ده‌ستگیر كرد.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی میدیاكانی یۆنان، ئه‌و دوو پزیشكه‌ له‌ دورگه‌ی سامۆس، ته‌قریر توبی ساخته‌یان دروست ده‌كرد بۆ په‌نابه‌ران به‌ بڕی پاره‌یه‌ك و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان دوور بخرێنه‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنان بكرێن.

هه‌روه‌ها به‌ پێی یاسای حكومه‌تی یۆنان، هه‌ر په‌نابه‌رێك نه‌خۆشیه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت و ته‌قریر توبی پزیشكی هه‌بێت، به‌ شێوه‌كه‌ی دیكه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ ده‌كرێت و پێدانی مافی په‌نابه‌ری بۆ ئاسان ده‌كرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ كه‌مپی داخراوی دورگه‌كان بێت به‌ شێوه‌یه‌كی خێرایی ڕه‌وانه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی باكوری یۆنان ده‌كرێت.

په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانی كه‌مپی دورگه‌ی سامۆس، زۆربه‌یان ده‌یانزانی ئه‌م پزیشكانه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ زۆرینه‌یان به‌ بڕی پاره‌یه‌ك داوایان له‌ پزیشكه‌كان ده‌كرد، ئاوراقی پزیشكیان بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه‌ له‌ دورگه‌ی سامۆس نه‌مێنن كه‌ بار و دۆخی ژیانیان له‌ كه‌مپه‌كانی ئه‌و دورگه‌یه‌ سه‌خته‌.

جێگه‌ی باسه‌، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر توشی كێشه‌ بوبوون له‌ گه‌ڵ ئه‌م پزیشكانه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ پۆلیس و رێكخراوه‌كان سكاڵایان له‌و پزیشكانه‌ كرد و ئێواره‌ی ڕۆژی 16/07 ده‌ستگیر كران و ڕه‌وانه‌ی دادگا كران.

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل

په‌یامنێری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close