کوردستانوتار

سوکایەتی ئەفسەرە عەرەبەکەی سەماوە لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵە ئەنفالکراوەکان و کورد لە بەغدا

لەو چەند ساڵەی کارکردنم لە شاری بەغدا  وەکو ڕۆژنامەوانێکی کورد ڕۆژانە لەگەڵ ئەنجامدانی کارە ڕۆژنامەوانییەکانم ڕووبەڕووی هێرش و سوکایەتی ڕەگەزپەرەستانەی عەرەبی شیعە و سوننە بومەتەوە. ئەمەش بەهۆی هەڵوێستە نەتەوەییەکانمەوە بووە. پانزە ساڵی تەمەنم لە ژێر حوکمی صەددام حسێن-ی دیکتاتۆر بەسەر بردووە. بەڵام ئەو ڕەگەز پەرەستی و سوکایەتی و دژایەتیکردنەی بەرامبەر بە نەتەوەیی کورد دەکرێت لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە ڕێژەکەی زۆر زیاترە لە سەردەمی حوکمی بەعس.

چەند نموونەیەک …
دژایەتیکردنی ڕەگەز پەرەستانە و سوکایەتیکردن بە هەموو  پیرۆزییەکانی نەتەوەیی کورد تەنها لە نێو خەڵکی ئاسای بەدی نەدەکرا، بەڵکو لە ئاستی پەرلەمانتار و بەرپرسە باڵاکان، تەنانەت کەسانی بە ناو ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیرەکانی عەرەب بە شێوەیەکی بێباکانە لە شوێنە گشتییەکان هەرکاتێک کە باسی هەرێمی کوردستان و کورد کرابایە یەکسەر زمانە گڵاوەکەیان بە سوکایەتی و دژایەتیکردنی نەتەوەیی کورد دەستپێدەکرد. کارە ڕۆژنامەوانییەکەی من مەیدانی بوو سەرم بە هەموو شوێنێكی گشتیی، حزبی و حکومی دەکرد لە بەغدا، بۆیە ڕۆژانە زۆرترین ئازاری دەرونیم دەچێشت لە ناخەوە دەکوڵآم .. هەرچەندە ئەوەندەی پێمدەکرا درێخیم نەدەکرد لە وەڵامدانەوە .. تەنانەت هەندێک جار بەهۆی وەڵامدانەوەکانم ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبومەوە. ئەو هاوڕێ و دۆستانم کە
بەشێکیان ئێستاش لە بەغدا ماون بە ویژدانەوە دەتوانن شایەتی بۆ ئەم قسانم بدەن.
جارێک لە ناو فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کازم صەیادی پەرلەمانتاری شیعە کۆمەڵێک بەناو ڕۆژنامەنوسی ڕەگەزپەرەست و دژە کوردی لەدەوری خۆی کۆکردبویەوە و لەگەڵیان کەوتبووە دژایەتیکردن و سوکایەتیکردن بە نەتەوەیی کورد ..  منیش بێ سێ و دوو دەستمکرد بە وەڵامدانەوەیان و ڕوومکردە پەرلەمانتارەکە و پێم گوت ؟ ئێوە بە چ یاسایەک لە ناو پەرلەمان دژایەتی نەتەوەیی کورد دەکەن؟ هەرێمی کوردستان ئێستا بووەتە ناوچەی ئارام و باوەشی کردووەتەوە بۆ هەزاران هاوڵاتی عەرەب. نەتەوەیی کورد هەمیشە نەتەوەییەکی ئاشتی خوازە و هیچکات وەکو ئیوە بەو شێوەیە بیرناکاتەوە. لەو قسانەدا بوین سەیر دەکەم یەک  دوو کەس لەو بەناو  ڕۆژنامەنوسە ڕەگەزپەرەستەکان بێ هیچ شەرم و صڵکردنەوەیەک لەوەی لە ناو هۆڵی پەرلەمانن بێباکانە ویستیان هێرشم بکەنەسەر بەڵام لە هەمانکاتدا ڕۆژنامەنوسێكی خۆشەویستی عەرەبەم لەوێ هات بەسەر ڕووداوەکەو منی بینی چ باسە پشتگیری منیکرد وهەوڵیدا ڕەوشەکە هێور ببێتەوە. لەوە سەیرتر ئەوەبوو یەکێک لە بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیەی ناو پەرلەمان کورد بوو هاوکاتیش لەو کاتەدا ڕۆژنامەنوسێکی کوردیش لەوێ بوو بە ڕووداوەکەی زانی بوو تەنانەت لە نیوەی کۆتای ڕووداوەکە ڕۆژنامەنوسە کوردەکە حزوری هەبوو بەڵام سەری شۆڕ کرد و  خۆی کرد بە نەزان. دواجار بۆ بەرپرسە کوردەکانی فەرمانگەی ڕاگەیاندنم گێڕایەوە و کەسانی دیکەش بۆیان باسکردبوو بەڵام مێشێک میوانیان نەبوو. ئەوانیش سەریان شۆڕ کردو  و بە کردار هیچ هەڵویستێکیان نەنواند. جارێكی دیکەش هەر لەناو هۆڵی پەرلەمان لەگەڵ سکرتێری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری “حاکم زاملی” بوو  بە شەڕە قسەمان هەرلەسەر هەڵوێستی نەتەوەیی من و هێرشی ڕەگەزپەرەستانەی ئەو عەرەبە شۆفێنییە. کار گەیشتە ئەوەی سکاڵام لەسەر تۆماربکەن و تۆمەتی گەورەم بخەنە پاڵ … پەنام بردە لای ئەو بەرپرسانەی کە بەرپرسن لە فەرمانەگەی ڕاگەیاندن کەچی لە وەڵام پێم ئەڵێن : بەهمەن گیان بەخوا ئێمە ئەتوانین تەنها شتێکت بۆ بکەین ئەویش ئەوەیە ئەمری دەرکردنت بۆ دەربکەین و ساڵێک نەتوانی بێیتەوە بۆ ناو پەرلەمان تا ئەوەی ئەوان ڕازی بن وازت لێبێنن و چاوەڕێی بڕیاری سکاڵاکەشیان بیت بە چێ ئەگات!!! ئەمە قسەی  قۆڕی ئەو بەرپەرسە کوردانە بوو. دواتر بابەتەکەم بۆ یەک دوو پەرلەمانتار گێڕایەوە .. ماڵی ئاوا بێت پەرلەمانتار (شاخەوان عەبدوڵڵا) کە ئەوکات ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بوو بەدواداچونیکرد و مەسەلەکەی بە هێورکردەوە.
لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە زۆربەی ئەو بەرپرسە کوردانەی کە لە لایەن حزبەکانیانەوە یان بە هەڵبژاردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕۆیشتوونەتە بەغدا جگە لە دروشمی بریقەدار وەکو پێویست کاریان بۆ کورد و خەڵکی هەرێمی کوردستان نەکردووە.  تەنها لەسەر حسابی خەڵکی ڕەشو ڕووتی هەرێمی کوردستان  هەمیشە کاریان بۆ بەرژەوەندییە شەخسییەکانی خۆیان و خانەوادەکانیان کردووە. بەرپرسی کوردی وا هەیە لە بەغدا بە ئێستاشەوە ئامادەیە هەموو نەتەوەیی کورد بکاتە قوربانی دوو کچە ناسکۆڵەی سۆزانی. بەرپرسی وام بینیوە لە ماڵێکی ڤێلای هەزارو قسور مەتریدا بووە سکرتێرە سۆزانییەکەی بە نەوەکەی خۆی دەشوبها بۆ تەمەن ڤێلاکەی کردبوو بە شوێنی حەوانەوەی خۆی و سۆزانییەکان ئیستاش لە بەغدا ماوە. بەرپرسی وام بینیوە مەوعیدی موقابەلەمان هەبووە لەگەڵی ڕاستەوخۆ بۆ شاشە کە چی ئێمەی تەئخیرکردووە و کاتێک ڕۆیشتووین بەسەریا سوتفەی کردووە یەک دوو ناسکۆڵەی پەرلەمانتار لە ماڵەکەیا تازە ژوانیان لەگەڵی پێکەوە هەبووە.
ئەگەر هەڵوێست و نیشتمانپەروەری و دڵسۆزی لای بەرپرسانی کورد لە بەغدا  بوونی هەبوایە و کاریان بۆ بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکەی خۆیان بکردایە .. لە ناو هۆڵی پەرلەمان و حکومەت و دامەزراوەکانی دیکەی دەوڵەتی عێراق سەنگ و قورسای پێگەی نەتەوەیی کوردیان بەرزبکردایەتەوە . ڕێژەی ئەو ڕەگەزپەرەستی و سوکایەتیکردن و دژایەتیکردنە بە نەتەوەیی کورد نەدەگەیشتە ئەو ئاستەی کە ئەفسەرێکی عەرەب لە سەماوە لەسەر گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوانی کورد بە ئاسانی و بێباکانە سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی نەتەوەیی کورد بکات. بۆیە لە ڕووانگەی منەوە چاوەوانکراوە ئەو جۆرە سوکایەتیکردن  و ڕەگەزپەرستیە دوبارە بێتەوە .
من دژی توندووتیژی و ئاژاوەگێڕیم، بەڵام شەرمێکی گەوەرە و بێ مانایە کاتێک  بەرپرسی کورد لە قیمەی دەسەڵاتی عێراقدا بێت و لەو ڕووداوە حزوری هەبێت!! کە
چی سەری شۆڕبکات و نەوێرێت قسەیەک بکات.

بەهمەن حەسەن 
په‌یامنێری پشتی-نیوز له‌ ئەوروپا
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close