په‌نابه‌ران

توركیا: پاسێك بە‌ 32 كۆچبە‌ری نایاساییە‌وە‌ وە‌رگە‌ڕا

مینی پاسێك بە‌ 32 كۆچبە‌ری نایاساییە‌وە‌ لە‌ ڕۆژھە‌ڵاتی توركیا وە‌رگە‌ڕا و دوو كە‌سیان گیانیان لە‌دە‌ستدا

ڕووداوە‌كە‌ بە‌رە‌بە‌یانی ئە‌مڕۆ ڕۆژی ھە‌ینی ڕوویدا لە‌ ڕۆژھە‌ڵاتی توركیا لە‌ كاتێكدا كە‌ مینی پاسێك لە‌ جۆری دۆڵمشدا، بە‌ 32 كۆچبە‌ری نایاساییە‌وە‌ لە‌ ئێرانە‌وە‌ گە‌یشتە‌ نێو خاكی توركیا.

بە‌ پێی میدیاكانی توركیا، ڕووداوە‌كە‌ لە‌ چیای تێندورێك نزیك گوندی وان ڕوویدا. شۆفێری مینی پاسە‌كە‌ كۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلە‌كە‌ی لە‌دە‌ستدا و پاسە‌كە‌ وە‌رگە‌ڕا.

لە‌ ڕووداوە‌كە‌دا 2 كۆچبە‌ر گیانیان لە‌ دە‌ستدا و 30 دیكە‌یش بریندار بوون. كۆچبە‌رە‌كان ڕە‌وانە‌ی نە‌خۆشخانە‌ كران، بە‌ڵام دكتۆرە‌كان چە‌ند ھە‌وڵیاندا نە‌یانتوانی دوو كۆچبە‌رە‌كە‌ ڕزگار بكە‌ن.

پشتیوان جاف

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close