په‌نابه‌ران

ئە‌ڵمانیا بە‌شێك لە‌ كۆچبە‌رە‌كانی ئیتاڵیا وە‌ردە‌گرێت

وڵاتانی ئە‌ندامی یە‌كێتی ئە‌وروپا دە‌یانە‌وێت ڕە‌كە‌وتنێك واژوو بكە‌ن بۆ‌ دابە‌شكردنی ئە‌و پە‌نابە‌رانە‌ی كە‌ لە‌ دە‌ریاكانی ئە‌وروپا ڕزگار دە‌كرێن

 

ئە‌ڵمانیا ئامادە‌یە‌ بە‌شێك لە‌و پە‌نابە‌رانە‌ی كە‌ لە‌ دە‌ریاكانی ئیتاڵیا ڕزگار دە‌كرێن، وە‌ریان بگرێت.

وە‌زیری ناوخۆی ئە‌ڵمانیا، ھۆرست زیھۆفە‌ر، بۆ میدیاكانی وڵاتە‌كە‌ی ڕاگە‌یاند كە‌ ئە‌ڵمانیا لە‌ ئێستادا ئامادە‌یە‌ بە‌شێك لە‌ كۆچبە‌ر و پە‌نابە‌رانە‌ی لە‌ دە‌ریای ناوڕاست و ئاوی ئیتاڵیا ڕزگار دە‌كرێن ، وە‌ریان بگرێت. ئە‌مە‌ش وە‌ك نیشانە‌یە‌كی ھە‌ماھە‌نگی بۆ ئیتاڵیا و بۆ تاوتوێ كردنی دۆخی كۆچ و كۆچبە‌ران كە‌ لە‌ كۆتای ئە‌م مانگە‌دا نێوان وە‌زیرە‌كانی ناوخۆی وڵاتانی ئە‌وروپا لە‌ كۆبوونە‌وە‌یە‌كدا بە‌ڕێوە‌ دە‌چێت.

لە‌ ئێستادا بە‌شێك لە‌ وڵاتانی ئە‌ندامی یە‌كێتی ئە‌وروپا دە‌یانە‌وێت ڕێكە‌وتنێك واژوو بكرێت لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی داھاتوودا كە‌ بڕیار وایە‌ 23/09/19 لە‌ وڵاتی ماڵتا بە‌ سە‌رۆكایە‌تی فە‌ڕە‌نسا بە‌ڕێوە‌ دە‌چێت، تاكو ئە‌و كۆچبە‌رانە‌ی لە‌ دە‌ریای ناوڕاستدا ڕزگار دە‌كرێن لە‌ لایە‌ن ڕێكخراوە‌كان، دابە‌ش بكرێن.

ھە‌روە‌ھا وە‌زیری ناوخۆی ئە‌ڵمانیا بۆ ڕۆژنامە‌ی ئە‌ڵمانی Sueddeutsche ڕاگە‌یاند:

ئە‌گە‌ر وڵاتانی ئە‌ندام پابە‌ندی ڕێكە‌وتنامە‌كە‌ بن، ئێمە‌ وە‌ك ئە‌ڵمانیا دە‌توانین لە‌ %25 ئە‌و كۆچبە‌رانە‌ی لە‌ دە‌ریای ناوڕاست و ئاوی ئیتاڵیا ڕزگار دە‌كرێن وە‌ریان بگرین. ئە‌وە‌ش ھیچ كاریگە‌ریە‌كی نا ئە‌رێنی لە‌ سیاسە‌تی وڵاتە‌كە‌مان ناكات.

من ھە‌موو كاتێك ئە‌وە‌م دووپات كردۆتە‌وە‌، كە‌ پێویستە‌ سیاسە‌تمان مرۆڤایە‌تی بێت. ناھێڵین كە‌سل بخنكێت.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close