په‌نابه‌ران

زیاتر له‌ 20 كۆچبه‌ر دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه‌

ته‌نیا له‌ مانگی 8دا, 23 كۆچبه‌ر له‌ یۆنانه‌وه‌ دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه‌

 

به‌ پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، 15 كۆچبه‌ر به‌ پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ له‌ ساڵی 2016 واژوو كرا، دیپۆرت كرانه‌وه‌ و به‌ پێی پرۆتۆكۆلێكی دیكه‌ی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ سه‌ر كۆچبه‌ری نایاسایی, 8 كۆچبه‌ری دیكه‌یش له‌ یۆنانه‌وه‌ دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان له‌ ساڵی 2016 و 2017 و 2018 و 2019 به‌ گشتی 1.907 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر دیپۆرتی توركیا كراونه‌ته‌وه‌.
2016:  801 دیپۆرت

2017:  683 دیپۆرت

2018: 322 دیپۆرت
2019 تا ئێستا: 101 دیپۆرت
له‌ نێو ئه‌م ئاماره‌ فه‌رمیانه‌دا 351 كه‌سیان هاوڵاتی سوری بوون.
جێگه‌ی باسه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌ له‌ دوای ڕێكه‌وتنی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا تا ئه‌مڕۆ، 3.410 كۆچبه‌ر له‌ سه‌ر خواست و داوای خۆیان، له‌ ڕێگه‌ی ڕێكخراوی IOMه‌وه‌ خۆیان بۆ وڵاتانی خۆیان دیپۆرت كردۆته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌: IOM و ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close