په‌نابه‌رانجیهان
زۆرباوه

ئە‌ردۆغان: 3 ملیۆن پە‌نابە‌ری سوری دیپۆرت دە‌كە‌ینە‌وە‌

ئە‌گە‌ر ڕێكبكە‌وین لە‌ دروست كردنی زۆمنی ئە‌منی لە‌ سوریا

ڕە‌جە‌پ تە‌ییپ ئە‌ردۆغان، سە‌رۆك كۆماری توركیا، دوای كۆبوونە‌وە‌ی سێ قۆڵی نێوان سە‌رۆكی ڕوسیا، ڤلادیمیر پوتین و سە‌رۆك كۆماری ئێرانرۆحانی لە‌ ئە‌نقە‌رە‌، بە‌ میدیاكانی ڕاگە‌یاند كە‌ توركیا 3 ملیۆن پە‌نابە‌ری سوری دیپۆرتی وڵاتە‌كە‌یان دە‌كایە‌وە‌، ئە‌گە‌ر زۆمنی ئە‌منی لە‌ ڕۆژئاوای كوردستان (باكوری سوریا) فراوانتر بێت.

كۆبوونە‌وە‌یە‌كی 3 قۆڵی نێوان روسیا و ئێران و توركیا لە‌ ئە‌نقە‌رە‌ بە‌ڕە‌وە‌ چوو كە‌ گە‌رمترین مژاریان نار و دۆخ وداھاتووی سوریا بوو.

لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، ئە‌ردۆغان ئاشكرای كرد كە‌ ھە‌رسێ وڵات كۆكن لە‌سە‌ر دروست كردنی زۆنێكی ئە‌منی لە‌ باكوری سوریا ، ئە‌گە‌ر ئە‌و زۆنە‌ بگاتە‌ دێرە‌زور و ڕە‌قە‌، ئە‌وە‌ توركیا دە‌توانێت 3 ملیۆن پە‌نابە‌ری سوری لە‌ خاكی خۆیان نشتە‌جێ بكات.

لە‌ ھە‌مانكاتدا ئە‌ردۆغان ڕایگە‌یان كە‌ جێگە‌ی گومانە‌، ھاوكاری ھاوپە‌یمانی بۆ پە‌كە‌كە‌ و یە‌پە‌گە‌ و پە‌یە‌دە‌ كە‌ توركیا وە‌ك ڕێكخراوی تیرۆریستی ناویان دە‌بات ھە‌روە‌ھا و ئاشكرای كرد كە‌ چاكدارە‌ كوردە‌كان گە‌ورە‌ترین مە‌ترسین بۆ ناوچە‌كە‌ و پێویستە‌ بوونیان نە‌مێنێت لە‌ سە‌ر سنورە‌كانی سوریا و توركیا.

سە‌رۆك كۆماری توركیا ئە‌وە‌شی وت كە‌ تا دوو حە‌فتە‌ی دیكە‌ چاوە‌ڕێی ئە‌مریكا دە‌كات بۆ ڕێكە‌وتن لە‌ سە‌ر زۆنی ئە‌منی لە‌ باكوری سوریا، ئە‌گە‌رنا، پلانە‌كانی خۆیان جێبە‌جێ دە‌كە‌ن.

سە‌بارە‌ت بە‌ ڕە‌وشی سوریا، حە‌سە‌ن ڕۆحانی لە‌ ئە‌نقە‌رە‌وە‌ جە‌ختی لە‌وە‌ كرد كە‌ تە‌نیا ڕێگە‌ی دیپلۆماسی و گفت و گۆ كلیلی چارە‌سە‌رن بۆ سوریا. پێویستە‌ سنوری ئە‌و وڵاتە‌ و سیڤیل بپارێزرێن.

لە‌ ككتای كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، سە‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین ڕایگە‌یاند كە‌ ھە‌ر سێ وڵات لە‌ زۆربە‌ی مژارە‌كاندا كۆك بوون بە‌ڵام ھێشتا پێویستە‌ چاند كارێك بكرێن بۆ دۆخی ئیدلیب و نەمانی تیرۆریستە‌كان.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close