په‌نابه‌رانجیهان

فه‌ره‌نسا پرۆژه‌ یاسایه‌كی دژی په‌نابه‌ران دووا خست

ئه‌و بریاره‌ی فه‌ره‌نسا جئ به‌ جێی كه‌رد له‌ باره‌ی مووچه‌ی په‌نابه‌رانی ولاته‌كه‌ی دووا خرا!

ئمه‌ وه‌ك تیمی رۆژنامه‌وانی پشتی نیوز ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بلاومان كرده‌وه‌و پێمان راگه‌یاندن كه‌وا فه‌ره‌نسا به‌ هۆی كارێكی نا یاسایی په‌نابه‌رانه‌وه‌ پرۆژه‌ یاسایه‌كی دژی په‌نابه‌رانی ولاته‌كه‌ی خسته‌ بواری جئ به‌ جئ كردنه‌وه‌ ،

بریاره‌كه‌ش له‌ باره‌ی ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ بوو كه‌ مانگانه‌ ده‌درێت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی  له‌و ولاته‌ نیشته‌جێن ،

بریار وا بوو له‌ مانگی 5/9/2019 فه‌ره‌نسا له‌ جیاتی ئه‌و بره‌ پاره‌ی ێستا ده‌یدات به‌ په‌نابه‌ران به‌ شێوه‌ی كارت بانك كه‌ په‌نابه‌ر ده‌توانئ هه‌موو مانگێك ته‌واوی بره‌ پاره‌كه‌ی له‌ بانك ده‌ربێىێت ،به‌لام بریاره‌كه‌ ده‌گۆرێت له‌ 5/11/2019 وه‌ په‌نابه‌ر ناتوانئ ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ له‌ بانك ده‌ربكات به‌لكو ته‌نیا له‌ ماركێته‌كان یاخود له‌ هه‌ر شوێنێكی تری ناوه‌خۆی فه‌ره‌نسا داتوانی پێداویستیه‌كان رۆژانه‌یان پێ بكرن ،

ئێمه‌ وه‌ك تیمی رۆژنامه‌وانی پشتی نیوز وه‌ك ئه‌ركی هه‌میشه‌مان و له‌ خزمه‌تی هه‌موو كوردێكی تاراوگه‌ین به‌ ئه‌ركی خۆمان زانی كه‌وا ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كوردانه‌ی له‌ ولاتی فه‌ره‌نسا نیشته‌جێن ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ له‌م هه‌واڵه‌ .

تۆش ئه‌گه‌ر له‌ فه‌ره‌نسا نیشته‌جێی یاخود هه‌ر كه‌سێك و هاورێیه‌كت له‌م ولاته‌یه‌ به‌ كۆمێنتێك یاخود به‌ شێر كردنی هه‌واڵه‌كه‌ ئاگاداری بكه‌وه‌ …

Darya Jamal

په‌یامنێری Pishti-News له‌ فه‌ڕه‌نسا

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close