په‌نابه‌رانجیهان

پێنج ولاتی ئه‌ورووپا میكانیزمێكی دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران تاوتوێ ده‌كه‌ن.

پێنج ولاتی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ره‌زامه‌ندن بۆ دابه‌ش كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌راست گیر ده‌خۆن

ئه‌مرۆ له‌ مالتا له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی  وه‌زیرانی ناوه‌خۆی پێنج ولاتی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ره‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربری و رازی بوون به‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ،

دوای كۆبونه‌وه‌ی ولاتانی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا  بریاریان دا میكانیزمێكی ئۆتۆماتیكی  نوێ دابرێژێن بۆ دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران ،

 

له‌ سه‌ر داواكاری ئیتالیا و مالتا  به‌ تایبه‌ت ئیتالیا ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌ رێوه‌چوو بۆ گفتوگۆ كردن له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران

دوای سه‌ردانیكردنی مانێوێل ماكرۆن بۆ ئیتالیا و گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران  له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و ولاته‌ ،

ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ هه‌ر  یه‌ك له‌ ولاته‌كانی فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا و فیله‌ندا و ئیتالیا و ماڵتا رازی بوون كه‌  په‌نابه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌شبكه‌ن و وه‌ داواشیان كرد هه‌ر 28 ولاتی ئه‌ندانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئه‌و میكانیزمه‌ قوبول بكه‌ن و  ئه‌وانیش په‌نابه‌ر وه‌ربگرن به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ،

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گوتیان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كار به‌و میكانیزمه ده‌كه‌ین تاكو كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا یاسای دوبلین جارێكی تر رێك ده‌خاته‌وه‌و چاوی پێدا  ده‌خشێنێته‌وه‌ .

 

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close