په‌نابه‌ران

له‌ كۆتای ئه‌م حه‌فته‌دا وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی ئه‌سینا و ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كه‌ن

داوا له‌ حكومه‌تی یۆنان ده‌كه‌ن، دیپۆرت كردنی په‌نابه‌ران خێراتر بكات

وه‌ك له‌ ڕاپۆرتێكی پشتی-نیوز دا له‌ چه‌ند ڕۆژێكی ڕابردوودا (https://bit.ly/2msgvu4) ئاماژه‌مان به‌وه‌ دا كه‌ بڕیار وایه‌ به‌م نزیكانه‌ وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی ئه‌سینا و ئه‌نقه‌ره‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی كۆچی نایاساییوه‌ له‌ توركیا بۆ یۆنان بدۆزرێته‌وه‌.

زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز 100% ڕاست ده‌رچوون و بڕیار وایه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م حه‌فته‌دا، هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا، سه‌ردانی ئه‌سینا و ئه‌نقه‌ره‌ بكه‌ن له‌ نزیكه‌وه‌ گفت و گۆ له‌ گه‌ڵ حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو وڵاتی یۆنان و توركیا بكه‌ن.

وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ستێفێن زایبێرت (Stephen Zibert), به‌ میدیاكانی ئه‌ڵمانیای ڕاگه‌یاند كه‌ وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، هۆرست زیهۆفه‌ر و وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا، كریستۆف كاستانێڕ له‌ گه‌ڵ به‌رپرسی دۆخی كۆچ و كۆچبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، دیمیتریس ئاڤرامۆپولۆس (Dimitris Avramopoulos) سه‌ردانی ئه‌سینا و ئه‌نقه‌ره‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌ توركیا بكه‌ن، پابه‌ندی ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا بێت كه‌ له‌ ساڵی 2016 هه‌ردوولا واژووویان كردووه‌ و حكومه‌تی توركیا، سنوره‌كانی زیاتر بپارێزێت و ڕێگه‌ بۆ كۆچی نایاسایی په‌نابه‌ران نه‌دات .

له‌ پرسیارێكی ڕۆژنامه‌نووساندا، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، تا چه‌ند پێی باشه‌ له‌ داهاتوودا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاش بۆ هاوكاری كردنی یۆنان، به‌شێك له‌ په‌نابه‌رانی وه‌ربگرێت، به‌ڕێز زایبێرت ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌ڵمانیا تاڕاده‌یه‌كی زۆر باش هاوكاری گرگنی حكومه‌تی یۆنان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ر له‌ خۆی ڕابگرێت. هه‌روه‌ها وتیشی ” ئێمه‌ ئه‌زانین كه‌ ژیان و دۆخی په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كاندا تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌م بووه‌، بۆیه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری زیاتری حكومه‌تی یۆنان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی بلان و پرۆگرامه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، حكومه‌تی یۆنان بتوانێت، دۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌.

ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا پێكهاتووه‌ له‌ دوو به‌شه‌وه‌. به‌شی یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته‌ به‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانه‌وه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی په‌نابه‌ری سوری له‌ توركیاوه‌ و مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته‌، به‌شی دووه‌میشیان په‌یوه‌سته‌ به‌ پێدانی بودجه‌ به‌ حكومه‌تی توركیا له‌ لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ كه‌ تا ئێستا بڕی 6 ملیار یۆرۆی وه‌رگرتووه‌.

هه‌روه‌ها وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌سا بۆ ئه‌سینا، ئاشكرای كرد كه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی حكومه‌تی یۆنان پرسی دۆخی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ تاوتوێ بكه‌ن و گوێ له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كان بگرن، تاكو ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا هاوكاری یۆنان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close